ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

پارەیەكی دیكە دەگاتە هەرێم
مووچەیەكی دیكە بەسەر فەرمانبەراندا دابەش دەكرێت

خەڵك- ئارام سەردار

دوای ئەوەی وەزارەتی دارایی عیراق بڕیاریدا بە ڕەوانەكردنی مووچەی مانگی ئازار و جیاوازی مووچەی مانگەكانی كانوونی دووەم و شوبات-ی ئەمساڵ بۆ هەرێمی كوردستان، كە بڕەكەی زیاتر لە 724 ملیار دینارە، سەرچاوەیەك ڕایدەگەیەنێت، تەنها نووسراوی پارەكە گەیشتووە، لەدوو ڕۆژی داهاتوودا پارەكە دەگات.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، بەغدا ئەمڕۆ سێ شەممە ۱۲ی ئاداری ۲۰۱۹ تەنها نووسراوی ڕەوانەكردنی پارەكەی ناردووە، كە بڕیار دراوە بە ناردنی بڕی 724 ملیار و 819 ملیۆن دینار بۆ سەر حسابی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم.

ئاشكراشی كرد، “بەڵام یەك بۆ دوو ڕۆژی پێویستە تاوەكو ئەو پارەیە دەگاتە هەرێمی كوردستان”.

وتیشی، “ئەو پارەیە وەك جیاوازی مووچە دێت، حكومەتی هەرێم هەوڵ دەدات لەگەڵ پارەی نەوت لە وەزارەتی سامانە سروشتیەكان تەواو بكرێت و مووچەیەكی تری پێ دابەش بكەن، بەڵام دوای كۆتایی هاتنی مووچی مانگی ۱۲، كە بەبێ‌ پاشەكەوت دابەش دەكرێت”.

ئابوری

عیراق بڕی خستنەبازاڕی دۆلار زیاد دەكات

 

خەڵك- بەشی هەواڵ
بانكی ناوەندی عیراق لەڕێگەی زیادكردنی ئاشكراوە بڕێكی زیاتر دراوی ئەمریكی (دۆلار)ی خستە بازاڕەكان، ئەمەش كاریگەری لەسەر دابەزینی نرخی ئەو دراوە هەیە لە بازاڕەكانی ناوخۆ.
.
بەپێی بەیاننامەیەكی بانكی ناوەندی عیراق، كە ئەمڕۆ دوو شەممە بڵاوكرایەوە، بە زیادكردنی ئاشكرا بڕی زیاتر لە 184 ملیۆن دۆلار بە بانك و كۆمپانیاكانی حەواڵە فرۆشراوە، ئەمەش بەراورد بەو بڕەی، كە ڕۆژی پێنج‌ شەممەی ڕابردوو فرۆشرابوو، كە 137 ملیۆن دۆلار بوو، بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆوەبینی.

بانكی ناوەندی دەڵێت: “بڕی ئەو پارەیەی بۆ پتەوكردنی ڕەسیدی بانكەكانی دەرەوە فرۆشراوە گەیشتۆتە 159.77 ملیۆن دۆلار، بڕی 24.27 ملیۆن دۆلاریش بەشێوەی كاش فرۆشراوە”.

هەر لە بەیاننامەكەی بانكی ناوەندیدا هاتووە، “یەك دۆلار بە 1190 دینار فرۆشراوە و لەو زیادكردنەشدا 30 بانك و یەك كۆمپانیای حەواڵەی دارایی بەشدارییان كردووە”.

ڕۆژانە بەهۆی زیادبوونی خستنەڕووی دۆلار لە بازاڕەكاندا، بەهای دۆلاری ئەمریكی دادەبەزێت، خاوەن نووسینگەیەكی ئاڵوگۆڕی دراویش لە سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، “ئەمڕۆ 100 دۆلار بە 120 هەزار 200 دینار مامەڵەی پێوەكراوە”.

بە بۆچوونی شارەزایانی بواری دراو، “ئەگەر بڕی خستنەڕووی دۆلار بەشێوەیەكی زیاتر لە بازاڕەكاندا بەردەوام بێت نرخەكەی لە بازاڕەكانی ناوخۆدا زیاتر دادەبەزێت، بەپێچەوانەشەوە گەر بڕی خستنەڕووی دۆلار لە بازاڕەكاندا كەمببێتەوە، نرخەكەی ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكات”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی گۆشت بەرزبۆتەوە
ئێران پرسی بەقاچاخبردنی ئاژەڵ ڕادەستی سوپا دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی پەڕلەمانی ئێران ڕایدەگەیەنێت، پرسی بازرگانی بە ئاژەڵ و بەقاچاخبردنی بۆ دەرەوەی وڵات، كە لەم ماوەیەی دواییدا زیاتر زەقبۆتەوە، لەلایەن ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانییەوە ڕادەستی سوپا دەكرێت.

ئەم لێدوانەی عەلی لاریجانی، سەرۆكی پەڕلەمانی ئێران، هاوكاتە لەگەڵ بەرزبوونەوەی گۆشت و بەروبوومە پەلەوەرییەكان لە ئێران، كە لەئێستادا بەهۆی سزاكانی ئەمریكاوە ڕووبەڕووی داڕمانی ئابوری و كۆمەڵایەتی بۆتەوە.

بە وتەی لایجانی، “پرسەكە بەتەواوەتی ڕادەستی سوپا كراوە، بە هەماهەنگی لەگەڵ پۆلیس بۆ بنبڕكردنی بازرگانی بە ئاژەڵ و ڕێگرتن لە بەرزبوونەوەی نرخی گۆشت لە بازاڕەكانی ناوخۆ”.

سەرۆكی پەڕلەمانی ئێران، بە پەرلەمانتارانی وڵاتەكەی ڕاگەیاندووە، “ئەو گومانانەی دەتانكرد لەبارەی بازرگانی و بەقاچاخبردنی ئاژەڵ بۆ دەرەوەی وڵات ڕاست دەرچوو، بۆیە ڕێوشوێنی یەكلاكەرەوە لەو بارەیەوە دەگیرێتەبەر”.

پێشتر ماڵپەڕی (بیك ئیران)، ئاماژەی بە بەرزبوونەوەی نرخی كیلۆیەك گۆشت لە 490 هەزار تمەن بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، بۆ ملیۆنێك تمەن لە كۆتایی ساڵدا، كردبوو.

بەپێی ماڵپەڕەكە، “دوو هۆكار هەیە بۆ گرانبوونی نرخی گۆشت، یەكەمیان پەیوەندی بە بەقاچاخبردنی گۆشت بە دەرەوەی وڵات، بە تایبەت بۆ وڵاتانی دەورووبەر، ئەوەی سوودیش لە بەرزبوونەوەی بەهاكەی دەبینێت قاچاخچییە، هۆكاریی دووەمیش، بەرزبوونەوەی نرخی گۆشت بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی ئاڵفەوەیە، كە وەك خۆراك دەدرێتە ئاژەڵ”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

وەزیری دارایی: فەرمانبەرانی گرێبەست دادەمەزرێن
وەرگرتنەوەی پێشینەكانی خانووبەرە و هاوسەرگیری دەستپێدەكاتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بەم نزیكانە حكومەت دەست دەكات بە وەرگرتنەوەی پێشینەكانی خانووبەرە و هاوسەرگیری لە فەرمانبەران و هاووڵاتیان، دەشڵێت: “لە ئێستادا ناتوانین پێشینەكانی هاوسەرگیری و خانووبەرە بەهاوڵاتیان بدەینەوە”.

ڕێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم لە لێدوانێكی بۆ كەناڵی ئاسمانی (سپێدە) ڕایگەیاندووە، بەهۆی ئەوەی ئەو پارەیەی لە بەغدا دێـت بۆ هەرێم تەنیا بەشی مووچە دەكات لە ئێستادا ناتوانین پێشینەكانی هاوسەرگیری و خانووبەرە بەهاووڵاتیان بدەینەوە.

وەزیری دارایی ڕاشیگەیاندووە، بەم نزیكانە حكومەت دەست دەكات بە وەرگرتنەوەی پێشینەكانی خانووبەرە و هاوسەرگیری لە فەرمانبەران و هاووڵاتیان.

لە بارەی دامەزراندنیشەوە ئاشكراشی كردووە، فەرمانبەرانی گرێبەست لە هەرێمی كوردستان ژمارەیان 31 هەزار كامەندە، كە وەك كارمەندی هەمیشەیی لە دامەزراوەكانی حكومەتدا خزمەت دەكەن، بۆیە ئەگەر دامەزراندن دەستپێبكاتەوە ئەولەویەت بۆ گرێبەستەكان دەبێت بۆ ئەوەی دابمەزرێن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟
  • وه‌زارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاو 86%, 62
    62 86%
    62 - 86% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی دارایی و ئابووری 10%, 7
    7 10%
    7 - 10% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی بازرگانی و پیشه‌سازی 4%, 3
    3 4%
    3 - 4% هەموو دەنگەکان

کوردستان