ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

پارە ونبووەكەی بانك دۆزرایەوە
هەڵوێستی دوو فەرمانبەر دەنگدانەوەی فراوانی لێدەكەوێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
دوای ون بوونی بڕێك پارەی زۆر لە حسابی بانكێك لە دهۆك، كە بە زیادە دراوە بە مووچە، فەرمانبەرێكی پەروەردە پارەكە بۆ بانكەكە دەگێڕێتەوە و هاوكات لە كفری-ش فەرمانبەرێك پارەی مووچەی زیاتری وەرگرتووە، بۆیە پارەكە دەگەڕێنێتەوە بۆ بانكەكە.

هەڵوێستی ئەم فەرمانبەرانە لە گێڕانەوەی ئەو پارە زیادانە بۆ بانك وەك موڵكی گشتی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەنگدانەوەیەكی فراوانی لێ‌ كەوتۆتەوە و ستایش دەكرێن و بە “هەڵوێستی جوان و دەستپاك” وەسف دەكرێن، لەكاتێكدا ئەمڕۆ لە سلێمانی لەلایەن گروپێكی چەكدارەوە مووچەی فەرمانبەرانی نەخۆشخانەی شار، كە ملیارێك دینار زیاتر بووە دزراوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەى دهۆك لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “فەرمانبەرێكی بەڕێوبەرایەتییەكەمان بەناوی (هەڤاڵ حەسەن ساڵح) بڕی 17 ملیۆن دیناری گەڕاندۆتەوە بانكی سەرهەڵدان لە پارێزگای دهۆك ئەویش دوای ئەوەی بە هەڵە ئەو پارەیەی پێدراوە”.

ڕاشیگەیاندووە، ئێمە وەك پەروەردە بە نووسراوێكی‌ فەرمی‌ و لەڕێگەی‌ ئەو فەرمانبەرەوە پارەكەمان گێڕایەوە و دەشڵێت: “ئێمە وەك پەروەردە سوپاسی‌ ئەو فەرمانبەرە دەكەین و هیوادارین نمونەی‌ زیاد بێت”.

هاوكات لە ڕووداوێكی هاوشێوەدا، لە قوتابخانەی ئاراراتی كچان لە شارۆچكەی كفری لیژنەی مووچە دوای ئەوەی بۆیان دەركەوتووە بڕی 6 ملیۆن و 255 هەزار و 500 دینار زیادە لەگەڵ مووچەكەیان هاتووە، بەڵام گەڕاندویانەتەوە بۆ بانك.

ئابوری

نرخی زێڕ و دراوەکان

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

نرخی زێڕ و دراوەکان بۆ ئەمڕۆ شەممە لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم جۆرەى خوارەوەیە:

 

نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر 123هەزار و 200 دینارە.

نرخی 100 یۆرۆ بەرامبەر 144 هەزار دینارە.

نرخی 100 پاوەن بەرامبەر 156 هەزار دینارە.

نرخی 100 هەزار تمەن بەرامبەر ٥ هەزار و 750 دینارە.

نرخی 100 لیرەی توركی بەرامبەر 16 هەزار و 500 دینارە.

 

نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18 بەرامبەر 289 هەزار دینارە.

نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بەرامبەر 346 هەزار دینارە.

نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 24 بەرامبەر 385 هەزار دینارە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

باندێکی ساختەکاری پارە دەستگیرکرا

 

خەڵک – بەشی هەواڵ

باندێکی ساختەکاری پارە لەڕەواندوز دەستگیرکران، کە لەدەرەوە هاتبوو و دەیانویست پارەى ساختە لەناو بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان سافبکەنەوە.

 

حاتم زوبێر بەڕێوەبەری ئاسایشی ڕەواندوز لەکۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، باندێکی سێ کەسییان دەستگیرکرد، کە پارەی ساختەیان پێبووە و ویستوویانە ساغیبکەنەوە.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، ئەو پارە ساختانە بەشێوەیەکی زۆر ورد دروستکرابوو، کە زەحمەتبوو پارەکە بناسرێنەوە، بەڵام لەکاتی مامەڵەکردنیان بەپارەکەوە هەستیان پێکراوە، بۆ نمونە بۆ شەربەتێک ١٠٠ دۆلاریان بەشەربەت فرۆشکەداوە.

 

ئەوەشی خستەڕوو، شەو و ڕۆژ لەخزمەتى هاوڵاتییاندان و داوا لەهاوڵاتییانیش دەکات هەر شتێکی گوماناوییان بینی ئاگاداریان بکەنەوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرز بووەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

نرخی‌ نەوت لەبازاڕەكانی‌ جیهان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بەرز بووەوە.

ئاژانسەكانی جیهان بڵاویانكردەوە، نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ شەممە، 19ی ئەیلولی 2020، بەشێوەیەك بووە كە نرخی‌ نەوتی برێنت بە 43 دۆلار و 9 سەنت لە بازاڕەكانی جیهان مامەڵەی پێوەكراوە و هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 40 دۆلارو 97 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

هەڵكشان و داكشانی نرخی نەوت لەكاتێكدایە، ژمارەیەك لەو وڵاتانەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەرجەم كەرتە پیشەسازی و بازرگانییەكانیان وەستاندبوو، بەڵام لە ئێستادا و بەهۆی كەمبوونەوەی مەترسییەكانی كۆرۆنا، بەشێك لە چالاكییە ئابوورییەكانیان دەستپێكردووەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان