داوای ئەنجامدانی نوێژە بارانە دەكرێت



بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، تا 10 ڕۆژی ئایندە كەشوهەوای هەرێم سەقامگیر دەبێت و هیچ ئەگەرێك بۆ باران و بەفر بارین نییە، شارەزایەكی بواری كەشناسی دەڵێت: “هەرچەندە ئەم بەرزە پەستانە كۆتایی دێت و باران بارینن دەستپێدەكاتەوە، بەڵام گرنگە نوێژە بارانەش ئەنجام بدرێت”.

محەمەد كەمال، شارزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، داواکارم لەمامۆستایانی ئاینی و هاووڵاتیان ڕۆژی هەینی هەستن بە ئەنجامدانی نوێژە بارانە، چونكە بەتایبەت لە هەولێر و دهۆك و سۆران بڕی پێویست باران نەباریوە، كە ئەوەش هەم دیاردەیەكی گەردوونییە و هەم ویستی خودای گەورەیە.

ڕاشیگەیاند، پێشبینیمان وایە لەماوەکانی داهاتوو بەرزەپەستان کۆتایی بێت و بارانی گشتی باش ناوچەکان بگرێتەوه، بەڵام لەهەمووی گرنگتر ئەوەیە نوێژ ئەنجام بدرێت بۆئەوەی خودای گەورە بارانی بەرەحمەت ببارێنێ.

لە وەرزی پاییزی ئەمساڵ و هاوكات مانگی یەكەمی زستاندا جگە لە چەند شەپۆلێكی كەمی باران بارین، تەنها لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر باریوە و تا ئێستا ناو شارەكانی نەگرتۆتەوە و بەوەش هێشتا مەترسی وشكەساڵی هەر ماوە.

نوێژە بارانە، نوێژێكی سوننەتە، چەندین جار خودی پێغەمبەری خوا (ﷺ) و هاوەڵانیش ئەنجامیان داوە و موسڵمانانیش لەكاتی كەمی باران و وشكەساڵی پەنای بۆ دەبەن و لە دەشت و ناوچە جیاجیاكان ئەنجامی دەدەن و لەخوای گەورە دەپاڕێنەوە بارانی بەڕەحمەت ببارێنێت.

نوێژە بارانە، هاوشێوەی نوێژی جەژنە و دوو ڕكاتە و (الله اكبر)ی تێدا دەخوێنرێت و دواتر پێشەوا (ئیمام) وتارێك پێشكەش دەكات و دوعای بارینی باران دەكات.

قەبارەی بودجەی 2023 ئاشكرا دەكرێت
پێشت قەبارەی بودجەی 2023 ئاشكرا دەكرێت
هۆکارەکانی بوونی دووکەڵی سپی لە ئەگزۆزی ئۆتۆمبێل چییە؟
دواتر هۆکارەکانی بوونی دووکەڵی سپی لە ئەگزۆزی ئۆتۆمبێل چییە؟
ەیوەندیدار