هۆکارەکانی بوونی دووکەڵی سپی لە ئەگزۆزی ئۆتۆمبێل چییە؟


1- پیسبوون و پیسی لە بەشەکانی سیستەمی فێنککەرەوەدا، وەکو بوونی پیسی لە پاککەرەوەی هەوا (فلتەر).
2- کەمتەرخەمی لە پڕکردنەوەی شلەی ساردکەرەوە بە شێوەیەکی وەرزی.
3- پشتگوێخستنی چاککردنەوەی وەرزی سیستەمی ساردکەرەوە.
4- درز یان تێکچوونی کەڤەری یەکێک یان زیاتر لە سلندەرەکانی بزوێنەر.
5- تێکچوون یان درز کەوتن لە ڕووی یەکێک لە سلندەرەکان بەهۆی بەرزی پلەی گەرمی بزوێنەرەوە، یان تێکچوونی خودی پێکهاتەی بزوێنەر دوای ئەوەی وێران بووە.
6- ئەگەر ئاستی ڕۆنی بزوێنەر لە سنووری ڕێگەپێدراو کەمتر بوو، هەروەها کەمتەرخەمی لە گۆڕینی لە کاتی خۆیدا دەبێتە هۆی دەرکەوتنی دووکەڵی سپی لە ئەگزۆزەوە لەکاتی فشارخستنە سەر سلێكتەری بەنزین.
7- هەڵبژاردنی ڕۆنی بزووێنەر، کە لەگەڵ تایبەتمەندییەکانی ئۆتۆمبێلەکەدا نەگونجێت و لەگەڵ پلەی چەسپاوییەکەی لەگەڵ پلەی گەرمی دەورووبەردا نەگونجێت، دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی ئەم کێشەیە.

داوای ئەنجامدانی نوێژە بارانە دەكرێت
پێشت داوای ئەنجامدانی نوێژە بارانە دەكرێت
پارتی: لاپەڕەیەكی نوێ لەگەڵ یەكێتی هەڵدەدەینەوە
دواتر پارتی: لاپەڕەیەكی نوێ لەگەڵ یەكێتی هەڵدەدەینەوە
پەیوەندیدار