ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

خشتەی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان بڵاوكرایەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم دابەشكردنی مووچەی مانگی 12ی ساڵی ڕابردووی سەرجەم وەزارەتەكانی بەبێ‌ پاشەكەوت ڕاگەیاند و بەپێی خشتەكەش خانەنشینان پیچش نەورۆز موچە وەردەگرن.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ (خەڵك) ئاشكرای كرد، كە دابەشكردنی مووچە دەستی پێ كردووە و بەردەوام دەبێت و هەوڵ دەدرێت پێش پشووەكانی نەورۆز مووچەی سەرجەم فەرمانبەران بە خانەنشینانیشەوە دابەش بكرێت.

هاوكات بەپێی خشتەیەك-یش لە دوێنێ‌ یەك شەممەوە بە هێزەكانی پێشمەرگە دابەشكردنی مووچە بەبێ‌ پاشەكەوت دەستی پێكردووە و ئەمڕۆش وەزارەتەكانی پەروەردە و دارایی و هێزەكانی 70 و 80ی پێشمەرگە دابەشكرا و بەم جۆرە بەردەوام دەبێت:

1- ڕۆژی سێ شەممە ١٢/٣/٢٠١٩:
وەزارەتی تەندروستی

2- ڕۆژی چوار شەممە ١٣/٣/٢٠١٩:
– وەزارەتی شەھیدان و ئەنفال كراوان
– كەس و كاری شەھیدان
– زیندانیانی سیاسی

3- ڕۆژی پێنج شەممە ١٤/٣/٢٠١٩:
– وەزارەتی خوێندنی باڵا
– وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی
– وەزارەتی داد
– ئەنجومەنی دادوەری ھەرێم
– خاوەن پێداویستی تایبەت

4- ڕۆژی شەممە ١٦/٣/٢٠١٩:
– وەزارەتی ناوخۆ
– وەزارەتی سامانە سروشتییەكان
– وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی
– بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی ھەرێم

5- ڕۆژی یەك شەممە ١٧/٣/٢٠١٩:
– ئەنجومەنی ئاساییش
– دەزگای گشتی ئاسایش
– ھێزەكانی زێرەڤانی
– ھێزی بەرگری فریاكەوتن
– پۆلیسی نەوت و غاز

6- ڕۆژی دوو شەممە ١٨/٣/٢٠١٩:
– وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار
– وەزارەتی كشتوكاڵ
– وەزارەتی كارەبا
– وەزارەتی پلاندانان
– وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن
– وەزارەتی چاودێری دارایی
– دەستەی مافی مرۆڤ
– دەستەی وەبەرھێنان
– دەستەی دەست پاكی
– دەستەی ژینگە
– دەستەی گشتی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ھەرێم
– كۆمسیۆنی ھەڵبژاردن
– دەزگای گشتی كاروباری مین

7- ڕۆژی سێ شەممە ١٩/٣/٢٠١٩:
– وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی
– وەزارەتی ڕۆشنبیری
– وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە

8- ڕۆژی چوار شەممە ٢٠/٣/٢٠١٩:
– خانەنشینانی سەربازی
– خانەنشینانی مەدەنی

ئابوری

فواد حسێن: دەبێت كێشەی دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەران، لای حكومەتی‌ هەرێمەوە چارەسەر بكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری دارایی حكومەتی عیراق، دەڵێت، دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەران لە هەرێمی كوردستان بۆ لێكەوتەكانی ئەو قەیرانە دەگەڕێتەوە كە لە ماوەی ڕابردوودا تووشی هەرێمی كوردستان بووە، وەك حكومەتی عیراقیش، مووچەی‌ چوار مانگیان ڕەوانەكردووە.

 

فوئاد حسێن وەزیری دارایی حكومەتی عیراق لەبەرنامەیەكی كەناڵی ئاسمانی شەرقیەدا، ڕایگەیاند “مووچەی‌ چوار مانگمان ڕەوانەی‌ هەرێمی‌ كوردستان كردووە، لە هەرێم بەهۆی‌ قەیرانی‌ داراییەوە كە حكومەتی ئەوكاتی عیراق بۆ چەند ساڵێك بودجەی بۆ ڕەوانە نەكردوون، دەرەنجامی دواكەوتنی دابەشكردنی‌ مووچەی‌ فەرمانبەرانی لێكەوتۆتەوە”.

 

بە وتەی وەزیری دارای عیراق، كێشەی دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەران، دەبێت لە لایەنی حكومەتی‌ هەرێمەوە چارەسەر بكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم: بەهیمەتی بارزانی كێشەی جوتیاران كۆتاییهات

خەڵك- بەشی هەواڵ
لیژنە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم لە پەڕلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، بە هیممەتی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕێگریكراوە لە هێرشێكی هێرشێكی نەخشە بۆ داڕێژراو بۆ سەر كێڵگە كشتوكاڵییەكانی خانەقین و دوبزو گوندەكانی سەر بەناحیەی سەرگەڕانی پارێزگای كەركووك.

لیژنەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕاشیگەیاند “توانرا ڕێگە لەو پلانە بگیرێت و بەفەرمانێك ئێستا ڕێگە دەدرێت ئەو جووتیارانە كاری دروێنەی خۆیان بكەن”.

ڕاشیگەیاند “ئێمە وەك چۆن سەرەتا بەڵێنمان پێدان تەواوی هەوڵەكانمان دەخەینە گەڕ كە ئەم كێشەیە بەزوویی چارەسەر بكەین، بەڵێنی ئەوەشیان پێدەدەین بەزوویی لەڕێگەی یاساوە مافەكانیان بپارێزرێن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بەشەخۆراكی دوو مانگ بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەرێوەبەری گشتی كۆمپانیای دابەشكردنی خۆراك لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، دوای جەژنی ڕەمەزان دەست بە دابەشكردنی زەیت و شەكری مانگی ئایار دەكرێت، دەشڵێت: “بەشە نیسەكەكەی وەك دیاری درا بەهاووڵاتیان هەمووی دابەشكرا”.

شەوكەت محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای دابەشكردنی خۆراك لە سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ دابەشكردنی بەشە زەیت و شەكر و برنجی مانگی ئازار تەواو بووە و دەستمان بە دابەشكردنی بەشە برنجی مانگی ئایاری ئەمساڵ كردووە، ڕۆژانە دابەشكردنمان هەیە و بەردەوام دەبین”.

ڕاشیگەیاند، ئەگەر پێش جەژن فریاكەوتین دەست بە دابەشكردنی بەشە زەیت و شەكری مانگی ئایار دەكەین، ئەگەر نا دەكەوێتە دوای جەژنی ڕەمەزان.

سەبارەت بە قەرەبووی بەشەخۆراكی فەوتاوی ساڵانی پێشوو وتی، “ئەوە پەیوەستە بە بڕیاری حكومەتی عیراق و هەر كاتێك ئەوان بڕیار بدەن قەرەبووی هاووڵاتیان دەكرێتەوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان