ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

هۆشداری لەسەر بازرگانی پێوەكردنی پسوڵەی گەنمی جوتیاران دەدرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لەپێناو ڕیگریكردن لەبازرگانی پێكردنی پسوڵەی گەنمی جوتیاران داوای گرتنەبەری ڕێكاری یاساییمان كردووە لە پاریزگای سلێمانی و پاریزگای ھەڵەبجە و ئیدارەكانی ڕاپەڕین و گەرمیان.

كاسترۆ مەعروف، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، پێشتر بازرگانی بە پسوڵەی پارەی گەنمی جوتیارانەوە دەكرا، بۆ نمونە جوتیارێك ڕێژەیەكی زۆر گەنمی هەبووە پسوڵەی بۆ دەكرا، دواتر بە هەرزان لێیان دەكڕییەوە.

وتیشی، “نووسراوێكم ئاڕاستەی پارێزگاری سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان كردووە، كە بە شێوەیەكی یاسایی مامەڵە لەگەڵ ئەو هاووڵاتیانە بكەن و ڕێگری بكەن لەو دیاردەیە”.

ڕاشیگەیاند، ئەوەی ئێمە دەستمان داوەتێ‌ پێشتر نەكراوە، چونكە ئێمە ئەمساڵ لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی نووسراوێكمان كردووە بەهیوای ڕێگری كردن لەو دیاردەیە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەكان لەسەر خەت بن و پشتگیری ئەوە بكەن و كاری جدی لەسەر بكەن.

ئابوری

نرخی نەوت بەرزبۆوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
نرخی نەوت بەهۆی بوژانەوەی داواكاریی لەسەر وزە و كەمبوونەوەی ئاستی عەمباركراوی نەوتی ئەمریكايى، ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد.

گرێبەستە دواخراوەكانی برنت بەڕێژەی 0.55% ڕوویان لە بەرزبوونەوە كرد و نرخی بەرمیلێكی گەیشتە 42.17 دۆلار، بە هەمان شێوە گرێبەستە دواخراوەكانی نەوتی خاوی (خۆرئاوای تكساس مامناوەند) بەڕێژەی 0.6% بەرزبۆتەوە و نرخی بەرمیلێكی گەیشتە 40.55 دۆلار.

نرخی نەوت بەهۆی زیادبوونی داواكاریی و بوژانەوەی هیوای وەبەرهێنان ڕووی لە بەرزبوونەوە كردووە، وەبەرهێنەرانیش پێشبینی دەكەن هەندێك لە وڵاتان دەستبەرداریی ڕێوشوێنە توندەكانی كەرەنتینەببن، بەڵام مەترسی هاتنەبەری تەوژمی دووەمی كۆرۆنا لەئارادایە كە ڕەنگە بە هەمان شێوەی بەهاری پێشوو كاریگەریی لەسەر ئاستی داواكاریی لەسەر نەوت دروستبكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

سامانە سرووشتییەكان: باشترە عیراق وەك هەرێمی كوردستان بهێڵن لایەنی سەربەخۆ وردبینی لە پرسی نەوت بكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

دوای ئەوەی وەزیری نەوتی عیراق ئاماژەی بەوەكردبوو، كەنەوتی هەرێم بەقاچاغ دەبرێت و لەئۆپیك كێشەی بۆ عیراق دروست كردووە، وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی هەرێم ئەو وتانە ڕەتدەكاتەوە.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند:”ئامار و زانیاریی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی كوردستان لەلایەن كۆمپانیای دیلۆیتی جیهانییەوە وردبینیی تێدا دەكرێت و بەشێوەیەكی بەردەوام بڵاودەكرێتەوە، بۆیە باشترە كە حكومەتی فیدراڵیی عیراق وردتربن لە لێدوانەكانیان، باشترە عیراقیش وەك هەرێمی كوردستان بهێڵن لایەنی سەربەخۆ وردبینی لە زانیارییەكانی تایبەت بە پرسی نەوت بكات”.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان ئاماژەی بەوەشكردووە:” حكومەتی هەرێمی كوردستان دوای ڕێككەوتنی ئۆپيك پڵەس قەبارەی بەرهەمهێنانی كەمكردووەتەوە و كۆی گشتیی بەرهەمەكانی لە ئاستی پێویستدا نین بەراورد بە بەرهەمەكانی بەشەكانی دیكەی عیراق”.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی هەرێم بسی لەوەش كردووە:” ئەو ڕوونكردنەوەیان بۆ حكومەتی فیدراڵی وەكو بەشێك لە گفتوگۆیەكی گشتگیرتر لەقەڵەم دەدەن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

عیراق، كانزایەكی گرانبەها لە بیابانی ئەنباردا پشتگوێخراوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
قایمقامی قەزای روتبە لە پارێزگەی ئەنبار ڕادەگەیەنێت، بڕێكی زەبەلاحی كانزایەكی گرانبەها لە ناوچە بیابانییەكاندا هەیە، بەبێ‌ ئەوەی لەلایەن حكومەتەوە بایەخی پێبدرێت و پشتگوێخراوە.

عیماد دلێمی قایمقامی قەزای روتبە لە لێدوانێكیدا بۆ میدیاكانی عیراق ڕایگەیاند”ناوچەی ئەرزمە  لە باشووری قەزای روتبە (15 كلم باشووری قەزای خۆرئاوای ئەنبار)، خۆڵی شوشەی تێدایە كە لە پیشەسازییە هەمەجۆرەكان و بۆ مەبەستی جیاجیا لە وڵاتە پێشكەوتووەكاندا بەكاردەهێنرێت، بە گرنگترین كانزای سروشتیش لە دوای نەوتەوە دادەنرێت”.

بە وتەی دلێمی”یەدەگی خۆڵی شوشە لەو ناوچەیە بە زیاتر لە ملیارێك تەن مەزەندە دەكرێت، پیشەسازی سلیكۆنیش لە خۆڵی شوشە زۆر قورسە و لەڕووی فیزیاییەوە سەركەوتوو نییە، باشترە لە بەردی سیلیكا دەربهێنرێت”.

قایمقامی قەزای روتبە دەڵێت”پاكی خۆڵی شوشە كە لە ناوچەكانی خۆرئاوا دەستەبەردەبێت، بەڕێژەی 99%، بۆیە پێویستە حكومەت سود لەم كانزایە ببینێت لە ناوچەكانی خۆرئاوای عیراق و كار بۆ هێنانی كۆمپانیاكانی وەبەرهێنان بكات، تا وەبەرهێنانی تێدا بكرێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان