وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ئاگادارییەکی بەپەلەی بڵاوکردەوە



بەمەبەستی ئاسانکاری زیاتر بۆ هاووڵاتیان وەزارەتی ناوخۆ ٤٨ بنکەی نوێی تۆمارکردنی چەکی ئاگرینی کردەوە.

وەزارەتی ناوخۆ لەئاگادارییەکەیدا داوا لە هاوڵاتیان دەکات بەزوترین کات سەردانی بنکەکانی تۆماری چەک بکەن تا لە ماوەی ئەو مانگەی ماوە و بۆ ئەوەی تا ٢١ی تەمووزی ٢٠٢٣ تۆمارکردنی چەکەکان کۆتایی بێت .

لەئاگادارییەکەی وەزارەتی ناوخۆدا هاتووە، بە فەرمانی بەڕێز وەزیری ناوخۆ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی هەرێمی کوردستان ٤٨ بنکەی نوێی تۆمارکردنی چەکی ئاگرینی کردەوە، سەرەڕای بەردەوامی کارەکانی ٤٢ بنکەکەی پێشوو.

 

لە کاتی تۆمارکردنی چەکدا، چەکەکە بە خاوەنەکەی دەدرێتەوە لە گەڵ فۆرمێکی تۆمارەکە و دواتر بەو فۆرمە دەتوانێت داوای مۆڵەتی چەک هەڵگرتن بکات ئەگەر پێویستی بێت یان دەتوانێت بەو فۆرمە چەکەکەی لە کۆمەڵگەکانی کڕین و فرۆشتنی چەک بفرۆشێت، کە لە ئایندەدا بە چاودێری وەزارەتی ناوخۆ دەکرێنەوە.

ناوی بنکەکان لێرەوە بزانە

لە شارۆچكەیەك شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵە ڕوویدا و قوربانی لێ‌ كەوتەوە
پێشت لە شارۆچكەیەك شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵە ڕوویدا و قوربانی لێ‌ كەوتەوە
دۆلار گەیشتەوە بەرزترین ئاست
دواتر دۆلار گەیشتەوە بەرزترین ئاست
ەیوەندیدار