سەردێر

سێ میدالیای کوردی بۆ عێراق

لە بەیروتی پایتەختی لوبنان بەڕێوەدەچێت

خەڵک

لەپاڵەوانێتی وڵاتانی رۆژئاوای ئاسیا بۆ گۆڕەپان و مەیدانی لاوان کە رکابەرییەکانی لە بەیروتی پایتەختی لوبنان بەڕێوەدەچێت ، یاریزانە کوردەکای هەڵبژاردەی عێراق سێ میدالیای زیویان دەستەبەر کرد .

دییە نزار لە یاری یەکباز توانی پلەی دووەم دەستبەر بکات و هۆنیا رەفعەت لە چوارسەد مەدالیای زیوی چنییەوە.

دێرین بەختیاریش لە راکردنی ١٠٠ مەتر بەربەست ، توانی پلەی دووەم بنووسێتەوە.

رکابەرێتی وڵاتانی رۆژئاوای ئاسیا بە بەشداری ١٠ وڵاتەو تاوەکو سبەی چوارشەممە درێژە دەکێشێت.