سەردێر

یاریزانێکی پرێمەرلیگ دەستگیر کرا

سکانداڵی سێکسی لەسەرە

خەڵک

ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئینگلیزی ، دەستگیرکردنی یاریزانێکی نێودەوڵەتی چالاک لە خولی نایابی ئینگلیزی پشتڕاستکردەوە، بە تۆمەتی دەستدرێژیکردنەسەر.

بەگوێرەی رۆژنامەی “The Telegraph”ی بەریتانی، پۆلیس یاریزانێکی پریمەرلیگیان دەستگیرکردووە، لە باکووری لەندەن، بە تۆمەتی دەستدرێژیکردنەسێکسی.

رۆژنامەكە رەتیكردەوە ناوی ئەو یاریزانە ئاشكرا بكات بەهۆكاری یاسایی، ئاماژەی بەوەدا كە لێكۆڵینەوە لە یاریزانەكە دەكرێت سەبارەت بەو رووداوەی كەمانگی رابردوو روویداوە.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەو یاریزانە تۆمەتبارە تەمەنی لە کۆتایی بیستەکانی تەمەنیدایە.