ئەمڕۆ سێشەممە لە یاریی کۆتایی خولی تازەپێگەیشتووانی کوردستان، یانەی هندرێن بەرامبەر یانەی هەولێر یاریی دەکات.
یارییەکە کاتژمێر 04:30 لە یاریگەی پێشمەرگەی هەولێر لە شارۆچکەی پیرمام بەڕێوە دەچێت.
تازەپێگەیشتووانی هندرێن لە رۆژانی رابردوو لە مەشق و ئامادەکاریی بەردەوام بووە، ئەمڕۆ ئێوارەش دوایەکەی مەشقی ئەنجام دا و خۆیان بۆ یارییەکە ئامادە کردووە.
فەتحی قەرەنی راهێنەری تیپەکە بە پەیجی فەرمی یانەی هندرێنی رایگەیاند، تیپەکەی ئامادەیی تەواوی بۆ یاریی کۆتایی کردووە و چاوی لە بردنەوەی نازناوەکەیە.