سەردێر

نوێترین زانیاری لەسەر گەڕانەوەی رۆناڵدۆ بۆ ریال مەدرید

بژاردەکانی

راپۆرتێکی رۆژنامەوانی ئیسپانیا ئەگەری گەڕانەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەستێرەی مانچستەر یونایتد بۆ وەرزی داهاتوو بۆ یانەی ریاڵ مەدرید ئاشکرا دەکات.

هەواڵەکان پشتڕاستیان کردبووەوە کە ڕۆناڵدۆ داوای لە کارگێڕی یونایتد کردووە، ئەم هاوینە جێبهێڵێت، بەهۆی خواستی بەشداریکردنی لە چامپیۆنزلیگ.

یونایتد وەرزی رابردوو لە خولی نایابی ئینگلیزی پلەی شەشەمی بەدەستهێنا، هەروەها سەرکەوت بۆ بەشداریکردن لە خولی ئەوروپا، پاڵەوانێتییەک کە پێشتر رۆناڵدۆ بەشداری تێدا نەکردووە.

بەگوێرەی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، یانەی ریاڵ مەدرید دەگەڕێت بۆ گۆڵکارێکی گەورە، بۆ ئەوەی یارمەتی ئەو دووانە کەریم بنزیمە و ڤینیسیۆس جونیۆر بدات.

بەڵام لە ئێستادا رۆناڵدۆ بژاردە نییە بۆ یانەی ریاڵ مەدرید، بەو پێیەی دەزانێت خواستی ئەو یاریزانە بۆ گەڕان بەدوای شوێنێکی نوێدا، خواستی هاندەرانی ریال مەدریدی بەرزکردووەتەوە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە بە جلی سپییەوە بیبیننەوە.

لە هەمان کاتدا ناوی رۆناڵدۆ لکێنراوە بە یانەی چێڵسیەوە دەکرد، هەروەها بایرن میونشن و پاریس سانجێرمانیش.