خه‌ڵك
هەڵبژاردەی تازه‌پێگه‌یشتوانى عێراق له قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانیەتی ڕۆژئاوای ئاسیای بەرامبەر لوبنانی بەگۆڵێکی بێوەڵام تووشى شكست هات .
عێراق له یارییه‌كه ئاستی پێویستی پێشکەش نەکرد لە گێمی یەکەم بۆ تۆمارکردنی گۆڵ لە خولەکی (٤) یاریزان محمد یاسین کە سودی لە دواکەوتنی بەرگریکارەکان وەرگرت تاكه گۆڵى لوبنانى نووسیه‌وه .
گێمی دووەم عێراق هەوڵی گەڕانەوەی دا به‌ڵام بێسوود بوو سه‌ره‌نجام یارییه‌كه بەگۆڵێکی بێوەڵام بۆ لوبنان كۆتایهات و گه‌شتى عێراق له پاڵه‌وانێتییه‌كه كۆتایهات .