سەردێر

رۆما له‌ یارییه‌كه‌ى به‌رامبه‌ر به‌رشه‌لۆنه‌ كشایه‌وه‌

لە دژی هاوتا ئیتاڵییەکەی دەگرێتەبەر

 

خه‌ڵك

رۆمای ئیتاڵی بڕیاریداوە ئەو گرێبەستە هەڵبوەشێنێتەوە کە لەگەڵ بەرشەلۆنە ئیمزاى کردبوو بۆ یارى جامی خوان گامبه‌ر بە شێوەیەکی تاکلایەنە و بەبێ هۆکارێکی دیاریکراو.

بڕیاربوو جامی خوان گامبه‌ر لە ٦ی ئاب بەڕێوەبچێت،یانەی بەرشەلۆنە کە لە ئێستادا سەرقاڵی دۆزینەوەی رکابەرێکی نوێیە بۆ رووبەڕووبوونەوەی لە جامه‌كه‌ ، پارەی بلیتەکان دەگەڕێنێتەوە کە هاندەرانی تیپەکە بەدەستیان هێناوە، چونکە روونیکردووەتەوە راگرتنی ئەم دوو یارییە بەهۆی مەرجەکانی دەرەوەی یانەکە و خواستی ڕوونی ڕۆمایه‌ .

بلاوگرانا پشتڕاستی کردەوە کە ڕێوشوێنی یاسایی گونجاو لە دژی هاوتا ئیتاڵییەکەی دەگرێتەبەر بەهۆی ئەو زیانانەی کە بەسەریدا کەوتووە.

لەم چوارچێوەیەدا ئاماژەی بەوەشکردووه‌ : بەشی یاسایی لێکۆڵینەوە لە ڕێکارە گونجاوەکان دەکات بۆ تۆمارکردنی سکاڵا لەسەر یانە ئیتاڵییەکە بەهۆی ئەو زیانانەی بەرشەلۆنە و هاندەرانی بەرشەلۆنە تووشی بوون بەهۆی ئەم بڕیارە چاوەڕواننەکراوه‌ .