سەردێر

هه‌ولێر ئه‌حمه‌د ئیبراهیمى گواسته‌وه‌

سكاڵای له سه ر یانه كه ی پێشووی له یه كێتی تۆپی پێ تۆمار كرد

 

خه‌ڵك

یانەی هەولێر، ئێوارەی رۆژى دووشەممە گرێبەستی فەرمی خۆی لەگەڵ ئەحمەد ئیبراهیمی بەرگریکاری نێودەوڵەتی راگەیاند، بەبێ ئەوەی وردەکاری بەهای گرێبەستەکە و ماوەی گرێبەستەکە ئاشکرا بکات.

یانه‌كه‌ له‌ راگه‌یه‌نراوێكی ره‌سمى رایگه‌یاند: “هه‌ولێر گرێبەستی لەگەڵ ئەحمەد ئیبراهیمی بەرگریكاری نێودەوڵەتی كرد، بەخێربێن بۆ قەڵای زەرد”.

گرێبەستەکەی ئیبراهیم دووەم گرێبەستە بۆ یانەکە دوای ئەوەی چەند رۆژێک لەمەوبەر گرێبەستەکەی لەگەڵ نزار مەحروسی راهێنەری سوری نوێکردەوە.

ئه حمه د ئیبراهیم وه‌رزى رابردوو قوه‌جه‌ویه‌ى به‌جێهێشت ، پاش ناكۆكییه كانی له گه ڵ حاكم شاكیر راهێنه ری پێشووی یانه كه ، كه دواتر په ره ی كێشا دوای ئه وه ی یاریزانه‌كه‌ سكاڵای له سه ر یانه كه ی پێشووی له یه كێتی تۆپی پێ تۆمار كرد.

شایانی باسە پێشتر ئەحمەد ئیبراهیم بۆ ماوەی 5 وەرز نوێنەرایەتی یانەی هەولێری کردووە لە ساڵی 2009 تا 2014، هەروەها بەشداری کردووە لە بردنەوەی نازناوی خولی نایابی عێراق دوو جار، لەگەڵیدا سەرکەوت بۆ یاری کۆتایی جامی یه‌كێتیی ئاسیا .