سەردێر

نه‌ورۆز گه‌یشته‌ قۆناغى كۆتایى خولى نایابى عێراق

له‌ كاتى ئاسایی به‌ دوو گۆڵ بۆ هه‌ردوولا به‌كۆتایهات

 

خه‌ڵك

تیپى تۆپى پێى یانه‌ى نه‌ورۆزى شارى سلێمانى پلیتى ته‌نیا نوێنه‌رى یانه‌كانى كوردستانى له‌ قۆناغى كۆتایی خولى نایابى تازه‌پێگه‌یشتوانى عێراق به‌ده‌ستهێنا .

له‌ یاری هاتنى پلیتى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى یانه‌كانى كوردستان ، له‌سه‌ر یاریگه‌ى فره‌نسۆ هه‌ریرى میواندارى نه‌ورۆزى كرد ، یارى چوون له‌ یاریگه‌ى نه‌ورۆز به‌ گۆڵێك بۆ هه‌ردوولا كۆتایهات، له‌ یارى هاتنى ئه‌مرۆش یارییه‌كه‌ له‌ كاتى ئاسایی به‌ دوو گۆڵ بۆ هه‌ردوولا به‌كۆتایهات .

بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى ئه‌نجامى هه‌ردوو یارى ناوبژیوان په‌ناى برده‌ به‌ر لێدانى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌، سه‌ره‌نجام نه‌ورۆز ٥-٤ یارییه‌كه‌ى برده‌وه‌ .

به‌وه‌ش نه‌ورۆز ده‌بێته‌ ته‌نیا یانه‌ى كوردى قۆناغى كۆتایی كه‌ بڕیاره‌ له‌ ئاینده‌یه‌كى نزیك سیستمى ئه‌و قۆناغه‌و كات و شوێنى یارییه‌كانى ده‌ستنیشان بكرێت .