سەردێر

فیفا ژمارەی یاریزانانی لیستی کۆتایی مۆندیال زیاد دەکات

فیفا چەند بڕیارێکی داوە، کە بەم شێوەیەن

 

خه‌ڵك

یەکێتی تۆپی پێی جیهان به‌ شێوه‌یه‌كى ره‌سمى زیادبوونی ژمارەی یاریزانانی لە لیستە کۆتاییەکانی ئەو هه‌ڵبژاردانه‌ى کە بەشداری لە مۆندیالی “قەتەر ٢٠٢٢” دەکەن ڕاگەیاند.

ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت کە فیفا بۆی دەرکەوتووە کە پێویستی بە هەندێک نەرمی هەیە بە لەبەرچاوگرتنی ئەو کاتە کە پاڵەوانێتییەکە تێیدا بەڕێوەدەچێت، هەروەها کاریگەرییە ئەگەرییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا پێش ڕاگەیاندنی لیستەکان یان لە کاتی پاڵەوانێتییەکەدا.

فیفا چەند بڕیارێکی داوە، کە بەم شێوەیەن:

– زیادکردنی ژمارەی یاریزانان لە لیستە سەرەتاییەکانی هەڵبژاردە نیشتمانییەکان لە 35 یاریزانەوە بۆ 55 یاریزان.

– زیادکردنی ژمارەی یاریزانان لە لیستی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە لە کەمترین 23 یاریزانەوە بۆ زۆرترین 26 یاریزان.

دوایین یاری کە یاریزانان لەگەڵ یانەکانیان یاری دەکەن پێش ئەوەی پەیوەندی بە تیپەکانەوە بکەن وەک ئامادەکارییەک بۆ مۆندیال 13ی نۆڤێمبه‌ر دەبێت.

– لە مۆندیال 26 کەس زیاتر لە 26 کەس (15 یاریزانی یەدەگ و 11 بەرپرسی تیپ، لەنێویاندا پزیشکێک) رێگەیان پێنادرێت لەسەر کورسی یەدەگ دابنیشن.

جێگای ئاماژەیە کە قەتەر لە ٢١ی نۆڤێمبه‌ر تا ١٨ی کانوونی دووەم میوانداری ٢٢هەمین خولی مۆندیال دەکات.