خه‌ڵك
هەڵبژاردەی كچانى عێراق لە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتی فوتساڵی رۆژئاوای ئاسیادا رووبەڕووی سعودییە دەبێتەوە.
یارییه‌كه ئێواره‌ى ئه‌مرۆ هه‌ینى له كاتژمێر ٧:٣٠ ده‌ستپێده‌كات له هۆڵى جه‌وهه‌ره له شارى جده‌ى وڵاتى سعودیه ، هەڵبژاردەی عێراق سەرکەوتوو بوو لە گەیشتن بە یاری کۆتایی دوای سەرکەوتنە گه‌وره‌كه‌ى بەسەر کوەیتدا (12-0)، كچانى سعوودیش دوای شکستهێنانی بەحرەین گەیشتنە قۆناغی کۆتایی.
چانسی بردنەوەی كچانى عێراق زیادی کرد دوای ئەو ئاستە سەرنجڕاکێشەی کە لە یارییەکانی پێشوودا نیشانیان دا، ئەمە جگە لە ئامادەبوونی ئەو یاریزانانەی کە توانای بەرزیان هەیه وەک شۆخان نوره‌دین کە لە یارییەکەی پێشوودا بەرامبەر کوێت ٤ گۆڵی تۆمارکرد، شابنهشانى یاریزانان تهبارەک عەبدولڕەحمان، تەیبە سەلیم، دێرین مه‌حمود و زەینەب عەباس ڕۆڵی سەرەکییان گێڕاوە.