خه‌ڵك
له شارى سلێمانى به به‌شدارى نۆ هه‌ڵبژارده‌ى پارێزگاكان ، جامى عێراق بۆ یارى شمشێربازى دهستیپَكرد .
له لێدوانێكى تایبه‌ت ، سه‌ركۆ محه‌مه‌د سه‌رۆكى یه‌كێتیی شمشێربازى كوردستان رایگه‌یاند، كه ٩ هه‌لبژارده‌ى شاره‌كانى عێراقى تێدایه له هۆڵى داخراوى یانه‌ى سلێمانى دهستیپێكردو ماوه‌ى چه‌ند رۆژێك ده‌خایه‌نێت .
سه‌رۆكى یه‌كێتیی شمشێربازى كوردستان وتیشى ، هه‌ڵبژارده‌ى پارێزگاى سلێمانیش یه‌كێكه له هه‌ڵبژارده ركابه‌ره‌كان .
شانبه‌شانى یارییه‌كانى ئه‌و جامه‌ش ، كه‌مپى مه‌شق و راهێنانى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق بۆ پاڵه‌وانێتییه‌كانى ده‌ره‌وه له شارى سلێمانى كراوه‌ته‌وه .