سەردێر

فرانکفۆرت گرێبەستی لەگەڵ ماریۆ گۆتزی راگەیاند

لە ساڵی 2016 جارێکی دیکە گەڕایەوە دۆرتمۆند

 

خه‌ڵك

یانه‌ى ئینتراخت فرانکفۆرت، کە پاڵەوانی خولی ئەوروپایە، بە ره‌سمى گرێبەستی لەگەڵ ماریۆ گۆتزی ڕاگەیاند به‌ گرێبەستێک کە تا ساڵی ٢٠٢٥ درێژدەبێتەوە.

گۆتزێ تەمەنی 30 ساڵە و یەکێکە لە ئەستێرەکانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا کە مۆندیالی 2014ی بەرازیل بردەوەو لە یاری کۆتاییدا گۆڵی بردنەوەی بەرامبەر ئەرجەنتین تۆمارکرد.

کاروانی وەرزشی گۆتزێ لە یانەی بروسیا دۆرتمۆندەوە دەستیپێکرد پێش ئەوەی لە ساڵی 2013 رووی لە یانەی بایرن میونشن بکات و تا ساڵی 2016 یاریی بۆ کرد و 73 یاری لەگەڵ یانە باڤارییەکە ئەنجامدا، كه‌ 22 گۆڵی تۆمارکرد، دواتر لە ساڵی 2016 جارێکی دیکە گەڕایەوە دۆرتمۆند و بە رەنگی زەرد و رەش بەردەوام بوو تیم تا ساڵی ٢٠٢٠.

دوای ئەوەش گۆتزێ رووی لە یانەی ئایندهۆڤن کرد و بۆ ماوەی دوو ساڵ (٢٠٢٠-٢٠٢٢) یاری بۆ ئەو یانەیە کرد، لەو ماوەیەدا ٤٧ یاری ئەنجامدا و ٩ گۆڵی تۆمارکرد.