خهڵك
ئەمڕۆ یانەی چێڵسی ئینگلیزى زنجیرەیەک دامەزراندنی بۆ دەستەی بەڕێوەبەری و گۆڕانکارییەکانی دیکەی سەرکردایەتی ڕاگەیاند.
تۆد بۆیلی خاوهندارى یانهى چێڵسى وتی: ‘وەک سەرپەرشتیاری یانەی چێڵسی، ئێستا دەست دەکەین بە جێبەجێکردنی دید و پلانی درێژخایەنمان بۆ یانەکە، ئەزموونێکی نایاب بۆ هاندەرانی بەسۆز و دڵسۆز دروست دەکەین، و بەردەوامین لە تەحەداکردن.
وتیشى ‘ئێمە بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی پشتگیریکردنی تۆماس توخێل و ئیما هایس و تیپەکانیان دەکەین، هەروەها پشتگیرییەکی چالاک و بێ چەمانەوەی چێڵسی دەکەین بۆ ئەوەی هاندەرانی دڵسۆزی چێڵسی و هاوبەشەکانمان شانازی بکەن’.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ڕۆشتنی مارینا گرانۆڤسکایا بەڕێوەبەری یانەی چێڵسی لەخۆدەگرێت. بۆهلی وەک بەڕێوەبەری وەرزشی کاتی کاردەکات تاوەکو یانەکە ناوی جێگرەوەیەکی دەهێنێت، ئەمەش .
یانەی چێڵسی و خاتوو گرانۆڤسکایا رێککەوتوون لەسەر ئەوەی بۆ ماوەی گواستنەوەی ئێستا ئامادەی بۆیلی و یانەکە بمێنێتەوە، تا ئەو ڕادەیەی کە پێویستە بۆ پشتگیریکردنی گواستنەوەکە.