سەردێر

نه‌ورۆز میواندارى هه‌ولێر ده‌كات

پێش دوو گه‌ڕ له‌ كۆتایهاتنى خوله‌كه‌ نه‌ورۆز

 

خه‌ڵك

بۆ یه‌كه‌مجار له‌ مێژووى خولى نایابى عیراق بۆ تۆپى پێ ، له‌ شارى سلێمانى هه‌ولێر ده‌بێته‌ میوانى یانه‌ى نه‌ورۆز .

یارییه‌كه‌ له‌ گه‌ڕى ٣٧ـى خولى نایابى عیراقه‌ ، رۆژى پێنجشه‌ممه‌ ٢٣-٦-٢٠٢٢ له‌سه‌ر چیمه‌نى یاریگه‌ى زانكۆ ناسراو به‌ كه‌مال سه‌لیم له‌ كاتژمێر ٥،ى ئێواره‌ ده‌ستپێده‌كات .

ئه‌م یارییه‌ بۆ یه‌كه‌مجاره‌ له‌ خولى نایابى عێراق له‌ شارى سلێمانى رووده‌دات ، یارى هاتن له‌ به‌رژه‌وه‌ندى هه‌ولێر به‌ ئه‌نجامى ٤-٢ كۆتایهات .

به‌ڵام پێش ئه‌م یارییه‌ له‌ ریزبه‌ندى خوله‌كه‌و پێش دوو گه‌ڕ له‌ كۆتایهاتنى خوله‌كه‌ نه‌ورۆز به‌ ٤٨ خاڵ له‌ خانه‌ى نۆیه‌مى ریزبه‌نده‌و هه‌ولێریش به‌ ٤٤ خاڵ خانه‌ى یانزده‌یه‌مى گرتووه‌ .

بۆ یارییه‌كه‌ى ئێواره‌ى پێنجشه‌ممه‌ى نێوان نه‌ورۆزو هه‌ولێر ، له‌ نه‌ورۆز ته‌نیا ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د به‌شدارى ناكات به‌ هۆى كه‌ڵه‌كه‌بوونى كارته‌كانى و هه‌ولێریش به‌ ته‌واوى پێكهاته‌كه‌ى ئاماده‌یه‌و پاش نوێكردنه‌وه‌ى گرێبه‌ستى نزار مه‌حروسى راهێنه‌ریش بۆ وه‌رزى داهاتوو گه‌شته‌كه‌یان بۆ پایته‌ختى رۆشنبیرى ئه‌نجامده‌ده‌ن .