سەردێر

مانچێسته‌ر یۆنایتد ماڵئاوایی له‌ پۆگبا كرد

یانه‌كانى یۆڤانتۆس و پاریس سانجێرمانه‌وه‌ ده‌به‌ستنه‌وه‌

 

خه‌ڵك

به‌ شێوه‌یه‌كى ره‌سمى یانه‌ى مانچێسته‌ر یۆنایتدى ئینگلیزى ماڵئاوایى له‌ پۆڵ پۆگباى فه‌ره‌نسى و یاریزانى یانه‌كه‌یان كرد .

له‌ رێگه‌ى راگه‌یه‌ندراوێكى ره‌سمى كه‌ په‌ڕى یانه‌كه‌ له‌ پلاتفۆرمه‌ میدیایه‌كانى بڵاویكردۆته‌وه‌ ئاماژه‌ى به‌ رۆیشتنى یاریزانه‌ فه‌ره‌نسیه‌كه‌ كردووه‌ پاش كۆتایهاتنى گرێبه‌سته‌كه‌ى له‌1ـى مانگى داهاتوو .

ئه‌و یاریزانه‌ حه‌وت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر رووى له‌ شه‌یتانه‌ سووره‌كان كرد ، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا چاره‌نووسى یاریكردنى له‌ پاش مانچێسته‌ره‌وه‌ دیار نییه‌ .

زۆربه‌ى سه‌رچاوه‌ هه‌واڵیه‌كان ناوى ئه‌و یاریزانه‌ش به‌ یانه‌كانى یۆڤانتۆس و پاریس سانجێرمانه‌وه‌ ده‌به‌ستنه‌وه‌ .