سەردێر

دانیلۆ لە بەرازیل دوورخرایەوە

بۆ مۆندیالی 2022ی قەتەر

خەڵک

دانیلۆی بەرگریکاری ڕاست لە لیستی هەڵبژاردەی تۆپی پێی بەرازیل دوورخرایەوە، بۆ ئەو دوو یارییە دۆستانەیەی کە بڕیارە مانگی حوزەیرانی داهاتووبەرامبەر کۆریای باشوور و ژاپۆن ئەنجام بدرێت، ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ مۆندیالی 2022ی قەتەر.

یەکێتی تۆپی پێی بەرازیل لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە دانیلۆ کە ئێستا یاریزانی پێشووی یۆڤانتۆس و ریاڵ مەدرید و مانچستەر سیتییە، لەپێکانێک کە لە پێی ڕاستی تووشی بووە چاک نەبووەتەوە و بەو پێیەش بڕیاردرا لە دوو یارییەکە دووربخرێتەوە.

بەپێی راگەیەندراوەكە، تیتی راهێنەری هەڵبژاردەكە، كە دوای مۆندیال پۆستەكەی جێدەهێڵێت، بڕیاریداوە یاریزانێكی تر بانگ نەكات بۆ قەرەبووكردنەوەیئامادەنەكردنی دانیلۆی تەمەن 30 ساڵ.

بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە، هەڵبژاردەی بەرازیل لە سیئۆل دەست بە کەمپەکەی بکات، ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆریای باشوور وژاپۆن لە 2 و 6ی حوزەیران.

هەڵبژاردەی بەرازیل لە مانگی ئەیلولی داهاتوو دوو یاری دۆستانە بەرامبەر ئەرجەنتین و مەکسیک ئەنجام دەدات پێش ئەوەی لیستی کۆتایی یاریزانان بۆمۆندیالی قەتەر دیاری بکات .

بەڕازیل کە پێنج جار پاڵەوانی جیهانە، بەشداری لە مۆندیالی کۆمەڵەی G دەکات، کە سربیا و سویسرا و کامیرۆنیش لەخۆدەگرێت.