خهڵك
یانهى بایرن میونشنى پاڵهوانى ئهڵمانیا گرێبەستی لەگەڵ یاریزان و ئەستێرەی هەڵبژاردەی مەغریبی نهسر مەزراوی ڕاگەیاند، بە گرێبەستێک کە بۆ ماوەی چوار ساڵ.
گرێبەستی پاڵەوانی ئەڵمانیا لەگەڵ بەرگریکاره مهغریبیهكه لەسەر حیسابی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بوو، کە هەوڵیدا سوود لە خزمەتگوزارییەکانی مهزراوی وەربگرێت.
یاریزانە مەغریبییەکە لە لێدوانێکیدا به ماڵپەڕی یانەکەى راگهیاندووه : لە سەرەتای گفتوگۆکان لەگەڵ بایرن میونشن هەستم بە ئەرێنی کردووە، وە خۆشحاڵم کە چوومە یەکێک لە گەورەترین یانەکانی ئەوروپا، ساڵی داهاتوو هەڵبژاردنی ئەم یانەیە دەبێتە هۆی بەدەستهێنانی گەورەترین جامەکان”.
مهزراوی لە وەرزى رابردوو 33 یاری لەگەڵ یانەی ئەیاکس ئەمستردام ئەنجامداوە و 5 گۆڵی تۆمارکردووە و 4 ئەسیستیشی کردووە، لەگەڵیدا دوو جار لە ساڵانی 2019 و 2021 نازناوی خولى هۆڵهندى بەدەستهێناوە، هەروەها لە ساڵی 2019دا جامی سوپەری بەدەستهێناوە.