خهڵك
لویس سوارێز، یاریزانی پێشووی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید و بەرشەلۆنە ڕای خۆی لەسەر ئەو یاریزانە ئاشکرا کرد کە شایەنی بردنەوەی خەڵاتی تۆپی زێڕین لەم وەرزەدا.
سوارێز گوتیشی: بێنزیما شایەنی نازناوى باشترین یاریزانه ، بەڵام بۆ من دەبێت میسی هەمیشە ئەو بردنەوەیە بباتەوە تا ئەو کاتەی واز دەهێنێت، چونکە باشترینی جیهانە و هیچ یاریزانێکیش لە ئەو باشتر نییە.
سەبارەت بە ئەگەری یاریکردن شانبەشانی لیۆنێل میسی لە ڕیزەکانی ئینتەر میامی لە داهاتوودا، لە وەڵامدا وتی “هیوادارم وابێت، ئێمە پێکەوە باش بووین لەناو یاریگا و دەرەوەی یاریگا”.