خهڵك
قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، لە وەرزشدا هەموو هەوڵێكم لەو پێناوەدا دەبێت وەرزش لە حەز و خولیاوە بكەینە پیشە و داهات بۆ وەرزشوانان تاژیانێكی شایستەیان هەبێت، لەم پێناوەشدا بەرنامەمان هەیە و پشتیوان بەهەموو لایەك هەنگاو بەهەنگاو جێبەجێی دەكەین.
قوباد تاڵەبانی لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبوك رایگەیاند: لەكۆبوونەوەیەكمدا لەگەڵ دەستەی كارگێڕی و ژمارەیەك وەرزشوانی یانەی چوارقوڕنە، چەند ڤیدیۆیەكی هاندەرانی ئەو یانەیەم بینی، تێگەشتم چ پاڵپشتییەكی مەعنەوی بوون تا بەو ئیمكاناتە كەمە توانیویانە بگەنە خولی پلە نایابی كوردستان.
راشیگەیاند: هەر ئەمڕۆ پێشوازیم لە هاكار گەردی وەرزشوانی بە توانا و پاڵەوانی كیك بۆكسینگ كرد كە توانیویەتی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیدا سەركەوتنی بەرچاو بەدەست بهێنێت.
وتیشی: بەڵێنم بەهەردوو لایان دا پاڵپشت و پشتیوانیان بم.
قوباد تاڵەبانی ئەوەشی راگەیاند: لەوەرزشدا هەمیشە هەموو هەوڵێكم لەو پێناوەدا دەبێت وەرزش لەتەنها حەز و خولیاوە بكەین بە پیشە و داهات بۆ وەرزشوانان مسۆگەر بكەین تاژیانێكی شایستەیان هەبێت. لەم پێناوەشدا بەرنامەمان هەیە و پشتیوان بەهەموو لایەك هەنگاو بەهەنگاو جێبەجێی دەكەین.