سەردێر

شورته‌ بووه‌ پاڵه‌وانى عێراق

سه‌وز پۆشه‌كان به‌ دوو گۆڵى بێوه‌لام توانى له‌ جه‌ویه‌ بباته‌وه‌

 

خه‌ڵك

یانه‌ى شورته‌ نازناوى ئه‌م وه‌رزه‌ى خولى نایابى تۆپى پێى عێراق مسۆگه‌ر كرد پێش حه‌وت گه‌ڕ له‌ كۆتایهاتنى خوله‌كه‌ .

له‌ گه‌ڕى 31ـى خوله‌كه‌ ، شورته‌ به‌رامبه‌ر جه‌ویه‌ وه‌ستاییه‌وه‌و سه‌وز پۆشه‌كان به‌ دوو گۆڵى بێوه‌لام توانى له‌ جه‌ویه‌ بباته‌وه‌ .

به‌وه‌ش شورته‌ به‌ کۆکردنەوەی (82) خاڵ لە (31) یاری، دوور لە نزیکترین رکابەرەکەی کە یانەی ته‌ڵه‌به‌یه‌ ، بە 23 خاڵ بووه‌ پاڵه‌وان