خه‌ڵك
یانه‌ى لیڤه‌رپوول نازناوی جامی یەکێتی ئینگلتەرا بردەوە، پاش ئەوەی بە لێدانی سزا بە ئەنجامی 6-5 لە چێڵسی بردەوە .
یارییه‌كه ئێوارەی ئه‌مرۆ شەممە لە یاریگای وێمبڵی به‌رێوه‌چوو ، کاتى یاسایی و زیادكراو نێوان هەردوو تیپەکە بە یەکسانبوونێکی نەرێنی کۆتاییهات،
لە خولەکی ٣٢ی یارییەکەدا محەمەد سەڵاح یاریزانی میسری یاریزانی یانەی لیڤەرپوول تووشی پێکان بوو بەهۆیەوە ناچاربوو یارییه‌كه به‌جێبهێڵێت .
پاش په‌نابردنه به‌ر لێدانه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كان ، لیڤه‌رپوول توانى بە ئەنجامی 6-5 یارییه‌كه بباته‌وه پاش ئه‌وه‌ى ماوس ماو‌نت لێدانه چارهنووسازهكهى بۆ چێڵسى له‌ده‌ستدا.