خەڵک
لە تارانی پایتەختی ئێران ، رکابەرییەکانی پاڵەوانێتی بالەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا دەستپێدەکات .
لە پەراوێزی پاڵەوانێتییەکە بە نوێنەرایەتی عێراق ، ناوبژیوانێکی کورد یارییەکان بەڕێوەدەبات ئەویش هیشام بەکری ناوبژیوانی نێودەوڵەتی کوردە .
هیشام بەکر لە ساڵی ١٩٨٠ لە دایکبووەو ساڵی ٢٠١١ شارەی نێودەوڵەتی وەرگرتووە .
پێشتریش خولی یانەکانی عەرەب و پاڵەوانێتی هەڵبژاردەکانی ئاسیاو پاڵەوانێتی وڵاتانی عەرەبی بەڕێوەبردووە.