سەردێر

بەوێنە، رۆناڵدۆ ئۆتۆمبێلێكی بۆگاتی ئەفسانەیی دەكڕێت

خەڵك-
كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئەستێرەی پورتوگالی و هێرشبەری یانەی مانشستەر يونایتدی ئینگلیزی، ئۆتۆمبێلێكی نوێی بەهێزی جۆری بۆگاتی دەكڕێت و دەیخاتە سەر كۆمەڵە ئۆتۆمبێلە زۆر و گرانبەهاكانی.

بەپێی ئەژماری فەرمی كەناڵی ڕوسی “ماچ تی ڤی”، لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر”بەهای ئۆتۆمبێلە نوێیەكەی ڕۆناڵدۆ بە 9.5 ملیۆن یورۆ مەزەندە دەكرێت و خێراییەكەی تەنیا لە 2.4ی چركەیەكدا دەگاتە 100 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێك، تەنیا 10 ئۆتۆمبێلیش لەم جۆرە هەیە لە جیهاندا، وابڕیارە دۆن لەگەڵ نزیكبوونەوەی ساڵی 2022، ئۆتۆمبێلەكەی ڕادەست بكرێت.

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بەوە دەناسرێت كە زۆر ئارەزوی كڕینی ئۆتۆمبێلە گرانبەهاكان دەكات و ژمارەیەكى زۆر لەو ئۆتۆمبێلانەی كۆكردتەوە كە لە 16 ئۆتۆمبێلی جۆراووجۆر زیاترن و لە سۆپەری سپۆرتەوە بگرە، تا دەگاتە ئۆتۆمبێلە نایاب و كلاسیكییەكان و ئەوانی تر.

ئەستێرە پورتوگالییەكە لەم ماوەیەی دواییشدا ئۆتۆمبێلێكی گرانبەهای جۆری “بنتلی فلاینگ سبیر”ی بە بڕی 250 هەزار جونەیهی ئیسترلینی (342 هەزار دۆلار) كڕی.