سەردێر

سەرۆكی پاریس سان جێرمان ڕیاڵ مەدرید نیگەران دەكات

خەڵك-
ڕاپۆرتێكی ئیسپانی، كاردانەوەی بەرپرسانی ڕیاڵ مەدرید ئاشكرا دەكات لە دوای لێدوانەكانی ناسر خەڵێفی سەرۆكی پاریس سان جێرمان لەمیانی كۆنفرانسی پێشكەشكردنی لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی.

خڵێفی ڕایگەیاند، كیلیان مپاپێ‌ ئەستێرەی پاریس سان جێرمان، داوای تیپێكی ڕكابەری كردووە، بۆیە لەو بڕوایەدایە لە دوای واژۆكردنی بۆند لەگەڵ لیۆنێل مێسی، هی بیانوویەكی نەماوە لە نوێكردنەوەدا.

ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت لەم هاوینە، یان لە هاوینی داهاتوو، لەگەڵ كۆتایی بۆندەكەی لەگەڵ پاریس سان جێرمان، بۆندێك لەگەڵ مپاپێ‌ واژۆ بكات و بۆ یانەكەی ڕایبكێشێت.

بەپێی ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی ئیسپانی، لێدوانەكانی ناسر خڵێفی لە كۆنفرانسی پێشكەشكردنی مێسی، ڕیاڵ مەدریدی نیگەران كردووە، بە تایبەت لە سایەی ئەو گوشارانەی كە دەیانكاتە سەر مپاپێ‌ لەپێناو نوێكردنەوەی بۆندەكەی.

خڵێفی دەڵێت”مپاپێ‌ بە ئاشكرا ڕایگەیاندووە كە تیپێكی ڕكابەری دەوێت، لەئێستاشدا هیچ تیپێكی ڕكاربەر نییە بۆ پاریس سان جێرمان، بۆیە هیچ بیانوییەكی نەماوە و بە یاریزانی پاریس سان جێرمان دەمێنێتەوە”.