سەردێر

هیندییەكان خەڵات ودیاریی سەیرو سەمەرە دەبەخشنە كچە پاڵەوانەكەیان

میدالی زیوینی لە ئۆڵۆمپیاددا بەدەستهێنا

خەڵك-
دوای بردنەوەی میدالی زیوین لەلایەن میرابای چانۆ، پاڵەوانی بەرزكردنەوەی قورسایی كێشی 49 كیلۆ لە چوارچێوەی كێبڕكێكانی ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆ 2020، كچە پاڵەوانەكەی هیندستان خەڵات و دیاریی سەیر و سەمەرەی پێشكەش دەكرێت كە بەدرێژایی ژیانی سودی لێوەردەگرێت.

گروپی رێستورانی پیزای بەناوبانگ (دۆمینۆز)، بەڵێنیدا تا لە ژیاندا بێت بەبێ‌ بەرانبەر پیزا پێشكەش بەو كچە پاڵەوانەی هیندستان بكات كە تاكە ناسناوی لە ئۆڵۆمپیاددا (تا ئێستا) بۆ وڵاتەكەی دەستەبەركرد.

لەگەڵ “دۆمینۆز”، گروپی خانەكانی سینەمای “INOX”، ڕایگەیاند، بە بلیی بەخۆڕایی بۆ تاهەتا، ببەخشێتە ئەو كچە پاڵەوانە، بۆ چوونە نێو هۆڵەكانی سینەمای تایبەت بە گروپەكە، ئەمەش لەلایەن ئاژانسی رۆیتەرزەوە ئاماژەی پێكراوە.

هیندستان بە گەورەترین تیپی وەرزشكاران بەشداریی لە ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆ 2020 دەكات، بەو پێیەی 125 وەرزشكاری وڵاتەكە لە چوارچێوەی یارییە ئۆڵۆمپییەكاندا كێبڕكێ‌ دەكەن.