سەردێر

هاڵاند لەبارەی گرێبەستەكەی لەگەڵ چێڵسی هاتەدەنگ

خەڵك-
ئێرلینگ هاڵاند، هێرشبەری هەڵبژاردەی نەرویج و یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی، لەسەر ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەكانی تایبەت بە خواستی یانەی چێڵسی بۆ گواستنەوەی لە گرێبەستێكی پێوانەیی كە دەیكاتە گرانبەهاترین لە مێژووی خولی ئینگلیزی، هاتەدەنگ.

بەپێی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەكانی ئەم دواییە، یانە لەندەنیەكە بەنیازە لەڕێی گرێبەستێكەوە بە بەهای 175 ملیۆن یورۆ، هاڵاندی تەمەن 21 ساڵ بباتە ڕیزی یانەكەی.

لە میانی كەمپێكی دۆرتمۆندیش لە سویسرا، هاڵاند بۆ میدیاكان قسەی كرد لەبارەی مەشق و ڕاهێنانی تیپەكەی و كاتێكیش پرسارەكان گەیشتنە سەر ڕاستی دانوستانەكان چێڵسی لەگەڵیدا، وتی”تا دوێنێش، بۆ مانگێك دەچێت قسەم لەگەڵ بریكارەكەم نەكردووە”.