سەردێر

هۆكاری پاشەكشەكردنی فیدرەر لە ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆ ئاشكرا دەبێت

خەڵك-
رۆجیر فیدرەر ئەستێرەی تێنسی سویسری، پاشەكشەكردنی لە ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆ 2020 ڕادەگەیەنێت، هۆكاریی پاشەكشەكردنەكەشی بۆ پێكهانی ئەژنۆی لە وەرزی پاڵەوانێتی لە یاریگا چیمەنەكاندا دەگێڕیتەوە.

فیدرەر كە لە مانگی داهاتوودا دەبێتە 40 ساڵ، لە ساڵی 2020 دوو نەشتەرگەری لە ئەژنۆدا بۆكرا كە بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێك پێویستی بە چاكبوونەوە بوو.

ئەو یاریزانە سویسرییە، لە پاڵەوانێتی كراوەی فەرەنسا، لە دوای بردنەوەی لە خولی دووەمدا پاشەكشەی كرد، تا بۆ وەرزی پاڵەوانێتی لە یاریگا چیمەنەكان وزە و توانای هەبێت، لە پاڵەوانێتی ویمبڵدۆنێش لە خولی هەشتدا كرایە دەرەوە.

فیدرەر لەڕێی تویتەرەوە بڵاویكردەوە”لە ماوەی وەرزی پاڵەوانێتی لە یاریگا چیمەنەكاندا بە داخەوە تووشی نسكۆ و پێكان بووم لە ئەژنۆدا، بۆیە پێویستی كرد لە ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆ كە لە 23ی ئەم مانگەدا دەستپێدەكات، پاشەكشە بكەم”.

رۆیتەرز لە زاری فیدرەرەوە بڵاویكردەوە”زۆر بێ‌ ئومێدم، مایەی شانازیی بوو كاروانی خۆم لە هەموو جارێكدا بە نوێنەرایەتی سویسرا بڕازێنمەوە”.