سەردێر

هەواڵێكی ناخۆش بۆ هەوادارانى مێسی

خەڵك-
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەكان پێشبینی دەكەن، هەلی بردنەوەی تۆپی زێڕین لەلایەن لێۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی كەم ببێتەوە كە لەلایەن (فرانس قۆتبوڵ)-ەوە دەدرێتە باشترین یاریزانی جیهان، لە حاڵەتی بەردنەوەی جامی ئەوروپا لەلایەن هەڵبژاردەی ئیتاڵیا.

مێسی لەئێستادا دەركەوتووترین كاندیدە بۆ بردنەوەی حەوتەمین تۆپی زێڕین لە مێژووی خۆیدا (ژمارەیەكی پێوانەییە)، هێندەی تر چانسی زیاتر دەبێت گەر سەركردایەتی هەڵبژاردەی وڵاتەكەی بكات بۆ بردنەوەی پاڵەوانێتی كوپا ئەمریكا، كاتێك لە یەك شەممەی داهاتوو ڕووبەڕووی بەرازیلی هەڵگری نازناوەكە دەبێتەوە لە یاریی كۆتایی.

بەڵام ڕۆژنامەی (میرور)ی بەریتانی دەڵێت، باشترین یاریزانی جیهان بۆ 6 جار، ڕووبەڕووی كێبڕكێیەكی توند دەبێتەوە بۆ بەردنەوەی خەڵاتە گەورەكە لەلایەن جۆرجینیۆی ئیتاڵی، لە حاڵەتی بردنەوەی جامی ئەوروپا لەلایەن هەڵبژاردەی (ئازۆری) لە یاریی كۆتایی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگلترا كە وابڕیارە لە یەك شەممەی داهاتوودا بەڕێوەبچێت.