سەردێر

بەرازیل، کۆڵۆمبیای توشی شکستکرد

خەڵک – وەرزش

لەمیانی یارییەکانی جامی کۆپا ئەمریکا، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە 24-6-2021  هەڵبژاردەی بەرازیل میوانداری هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیای کرد و بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک یارییەکەی لێبردەوە.

سەرەتا کۆڵۆمبیا دەستپێشخەری کرد و لویس دیاز، لەخولەکی 10 دا بەتەکنیکێکی بەرزی دەبڵ کیک گۆڵێکی بۆ هەڵبژاردەکەی تۆمار کرد.

دواتر یارییەکە بە هێرشی هەردوولا بەردەوام بوو، کە تیایدا یاریزانانی سامبا باڵادەست بوون بۆ دروستکردنی مەترسی لەسەر گۆڵی هەڵبژاردەی میوان و لەمەترسیدارترین هێرشیشدا نێمار دایلڤا تۆپێکی بە شیشی گۆڵی کۆڵۆمبییەکاندادا.

لەخولەکی 78 دا ڕۆبێرتۆ فێرمینۆ گۆڵی یەکسان بوونی بۆ بەرازیل تۆمارکرد.

هاوکات کاسیمیرۆ لەخولەکەکانی کۆتایی تایمی زیادکراودا گۆڵی بردنەوەی بۆ سامبا تۆمارکرد و کۆڵۆمبییەکانی بێهیوا کرد.

بەم بردنەوەیە هەڵبژاردەی بەرازیل بە نۆ خاڵ لەپێشەنگی گروپەکەیدایە .