سەردێر

محرز كچە نمایشكارێكی جلوبەری بەریتانی مارەكرد

خەڵك-
تایلۆرد وارد، كچە نایمایشكاریی جلوبەرگی بەریتانی، بەشێوەیەكی فەرمی مارەكردنی لەلایەن ڕیاز محرزی ئەستێرەی مانشتەر یونایتد و یاریزانی هەڵبژاردەی جەزائیر، ڕادەگەیەنێت.

تایلۆر لە ئەكاونتی خۆی لەسەر پێگەی (ئینیستاگرام)، وێنەی خۆی لەگەڵ محرز بڵاوكردەوە كە ئەڵقەی مارەكردنی لەدەستدابوو، بۆ ئەو بۆنەیەش نوسیویەتی”هیچ كەسێك باشتر نییە لەوەی كە ئەم ژیانەی لەگەڵ بەسەر ببەم، ناتوانم زیاتر چاوەڕێبم، تا پێكەوەبین، خۆشمك دەوێییت”.

محرز لەگەڵ نوسینی دەستگیرانەكەی كارلێكی كرد و بۆی نوسی”منیش خۆشم دەوێییت”.

تایلۆر تەمەنی 23 ساڵانە و نمایشكاری جلوبەرگە، و كچی ژنە ملێونێر داون وارد ئەستێرەی تەلەفیزیۆنی واقعی و دیزاینی دیكۆراتە، پێشتر لەگەڵ سێرگیۆ ئەگوێرۆ یاریزانی پێشووی مانشستەر یونایتد بووە.

محرزی تەمەن 30 ساڵان، ماوەی نزیكەی ساڵێكە پەیوەندی لەگەڵ تایلۆر هەیە، دوای ئەوەی لە ڕیتای ژینی جیابۆوە كە دوو كچیان هەبوو.