سەردێر

دیمبلی بۆ دەرەوەی یورۆ

هەواڵێكی ناخۆش بۆ هەوادارانی هەڵبژاردەی فەرەنسا

خەڵك-
یەكێتی تۆپی پێی فەرەنسا، دوورخستنەوەی عوسمان دیمبلی لە پێكهاتەی هەڵبژاردەی وڵاتەكە كە بەشدارە لە پاڵەوانێتی ئەوروپا 2020، بەهۆی پێكانەوە ڕادەگەیەنێت.

دیمبلی، لە میانی یاریی هەڵبژاردەكەی لەگەڵ مەجەر كە بە ئەنجامی 1-1 یەكسان بوون لە چوارچێوەی گروپی شەشی پاڵەوانێتییەكە، لە دوای بەشداریی لەجبَگەی یەكێك لە هاوڕێیانی، بۆ پتەوكردنی هێڵی هێرشبردن، بەهۆی پێكانەوە یارییەكەی بەجێهێشت.

یەكێتی تۆپی پێی فەرەنسا، لە بەیاننامەیەكدا لەو بارەیەوە، بەبێ‌ ئەوەی وردەكاریی زیاتر لەبارەی یاريزانەكەوە بخاتەڕوو ڕایگەیاند”عوسمان دیمبلی بە تیشكی ئێكس لە نەخۆشخانەی بۆدابست پشكنینی بۆ كراوە”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”ماوەوی چاكبوونەوەی ماوەی بوونی لە پێكهاتەی هەڵبژاردەكەدا تێدەپەڕێنێت، ئەمەش دوای گفتووگۆكردنی نێوان یاریزانەكە و پزیشكی تیپەكە، بۆیە دیدێ‌ دیشان، ڕاهێنەری فەرەنسا بڕیاریدا عوسمان دیملی دووربخاتەوە لە پاشماوەی یارییەكانی یورۆ”.

تائێستاش دیشان زۆرێك لە جیگرەوەكانی لەبەردەستدایە لە هێڵی هێرشبردن، وەك ئۆلیڤێ‌ جیرۆ و كینجسلی كومان و ویسام بن یەدر، لەگەڵ یاریزانە سەرەكییەكانی وەك ئەنتوان گریزمان و بنزیمە و كیلیان مپاپێ‌.

فەرەنسا ئێستا لە ڕیزبەندی یەكەمی گروپی شەشدایە بە چوار خاڵ بە دوو یاریی، بەمەش لەپێش پورتوگال و ئەڵمانیاوەیە بە خاڵێك و بە سێ‌ خاڵیش لەپێش مەجەرەوەیە.

فەرەنسا پاڵەوانی جیهان لە دوایین یاریی لە خولی گروپەكاندا، لە چوار شەممەی داهاتوو لەگەڵ پورتوگالی هەڵگری ناسناوەكەدا یاریی دەكات.