سەردێر

جامی یۆرۆ.. دانیمارك بە فنلەندا دۆڕا

خەڵك

لە جامی یۆرۆ دانیمارك بە گۆڵێكی بێبەرامبەر بە فنلەندا دۆڕا بەڵام ئیریكسنی بۆ گەڕایەوە.

لە كۆمەڵەی دووەمی جامی یۆرۆ هەردوو هەڵبژاردەی دانیمارك و فنلەندا ڕووبەڕووی یەكبوونەوە.

لە خولەكی 42 داكریستیان ئیریكسنی یاریزانی دانیمارك كەوت بە زەویدا و یارییەكە ڕاگیرا و بە بڕیاری یوفا بۆ ماوەیەك دواخرا.

دوای كاتژمێرێك هەواڵی سەلامەتبوونی ئیریكسن بڵاوكرایەوە و لە كاتژمێر 9:30 خولەك یارییەكە دەستیپێكردەوە، لە كۆتاییدا فنلەندا بە گۆڵێكی بێبەرامبەر یارییەكەی لە سوودی خۆی كۆتایی پێهێنا.