سەردێر

مێسی دەچێتە یانەكەی بێكهام

خەڵك-
لە دووتوێی ئاڵۆزیی هەڵوێستی لیۆنێل مێسی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە، یەكێك لە خاوەن یانەیەكی ئەمریكایی باس لە كۆتایی كاروانی ئەستێرە ئەرجەنتینییەكە دەكات لە یانەكەیان و وردەكاریی گرێبەستێكی “تایبەت”یش لەو بارەیەوە ڕادەگەیەنێت كە كاریی لەسەر دەكەن.

ئەمڕۆ چوار شەممە، یەكێك لە خاوەنەكانی یانەی ئینتەر میامی ئەمریكایی ڕایگەیاند، مێسی درێسی یانە ئەمریكاییەكە لەبەردەكات، ئەمەش بەشێكە لەو بەندە تایبەتەی لەنێوان یانەكەی و بەرشەلۆنە هەیە كە چاوەڕوان دەكرێت لەماوەی چەند ڕۆژێكدا ڕابگەیەنرێت.

ڕۆرژنامەی “میامی هیراڵد” لە زاری خۆرخی ماس بڵاویكردەوە”ممن گەشبینم كە مێسی ڕۆژێك لەڕۆژان درێسی میامی لەبەردەكات، چونكە میراتی باشترین یاریزانی ئەم نەوەیەیە و خواستی خاوەنەكانی ئینتەر میامی بەجێدەگەیەنێت بۆ بنیاتنانی تیپێكی جیهانی”.

بە وتەی ماس”لەگەڵ داڤید بێكهام ئەستێرەی پێشووی ئینگلیز و هاوبەش لە خاوەنداری یانەكە، كاریی زۆرییان كردووە لەو دۆسێیە”.

هەر بەپێی ڕۆژنامەكە، ماس و بێكهام گفتووگۆیەكی زۆرییان كردووە لەگەڵ مێسی لەبارەی پرۆژەكەوە كە لە گرێبەستە نوێیەكەدا لەگەڵ بەرشەلۆنە دیاریی دەكرێت.

لەو باریەوە میدیاكانی ئسیپانیا ڕایانگەیاندووە، گرێبەستە نوێیەكەی مێسی، دوو ساڵی تر یاریزانەكە بە بەرشەلۆنەوە دەبەستێتەوە، تا كۆتایی خزلەكانی وەرزی 2022-2023، پاشان دوو وەرز لەگەڵ میامی دەبێت و دواتر دەگەڕێتەوە و بۆ كەتالۆنیا بۆ شەش ساڵ و دەبێتە “باڵیۆزی جیهانی” بەرشەلۆنە.