سەردێر

خولی ئیسپانی بووەتە جەنگێکی دراماتیکی

خەڵک – وەرزش

لە چوارچێوەی یارییەكانی هەفتەی 37 خولی یانەكانی ئیسپانیا یانەکانی ریاڵ مەدرید و ئەتلەتیكۆ مەدرید بردیانەوە  و بەرشەلۆنەش شکستی هێناوخەونی گەیشتن بە نازناوی ئەم وەرزەی لە دەستدا.

یانەی ریاڵ مەدرید بەرامبەر یانەی ئەتلەتیك بلباو یاری کرد، کە بە تاكە گۆڵێکی  ناچۆ، توانی یارییەکە بباتەوە

هاوکات  ئەتلەتیكۆ مەدرید لە یاریگەی خۆی میوانداری یانەی ئۆساسۆنای كرد، لە خولەكی 75 ئانتی بۆدیمیر گۆڵی پێشكەوتنی بۆ ئۆساسۆنا تۆماركرد، بەڵام لە خولەكی 82 رینان لودی گۆڵی بەرامبەری بۆ ئەتلەتیکۆ تۆماركردەوە و لە خولەكی 88یشدا سوارێز، بووە دێوەزمەو خەونی مێرەمگییەکانی زڕاند لە گەیشتن بە پلەی یەکەمی ریزبەندی و  گۆڵی دوەمی تۆماركرد و یانەكەی لە ركابەری بەدەستهێنانی لا لیگادا هێشتەوە.

جیاواز لە ئەنجامەی چاوەڕوانکراوی یاری هەردوو یانەی ڕیاڵ مەدرید و ئەتلەتیکۆ مەدرید، یانەی بەرشەلۆنە، نەیتوانی میوانداری یانەی سێلتاڤیگۆ بە بردنەوە بقۆزێتەوە و خۆی لە ڕکابەری بەدەستهێنانی نازناوی ئەم وەرزە بهێڵێتەوە و بە ئەنجامی 2-1 گۆڵ یارییەکەی بە سێڵتاڤیگۆ دۆڕاند، کە تاكە گۆڵەكەی بەرەشلۆنە مێسی تۆماریكرد و گۆڵەكانی یانەی سێڵتاش سانتی مینا تۆماریكرد