سەردێر

دۆن، لە خراپترین وەرزیشیدا بەردەوامە لەشکاندنی تۆمارەکان

خەڵک – وەرزش

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و هێرشبەری یانەی یۆڤانتۆسی ئیتالی، کە یەکێک لەخراپترین وەرزەکانی لەگەڵ یانەکەیدا بەڕێکرد، بەڵام بەردەوامە لە شکاندنی ژمارەکان و تۆماری نوێ دەنوسێتەوە.

 

لە سێیەم وەرزیدا لەگەڵ یانەی خانمە پیرەکە، ڕۆناڵدۆ کۆی گۆڵەکانی گەیاندە گۆڵ، کە دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ یاریزانێکی تەمەن 36 ساڵ.

 

ڕۆناڵدۆ شەوی چوارشەممەی ڕابردوو بەرامبەر بە یانەی ساسۆلۆ گۆڵێکی تۆمارکرد و بەمەش ژمارەی گۆڵەکانی لەگەڵ یانە ئیتالییەکە گەیشتە 100 گۆڵ، گۆڵەکانیشی لە خولەکەدا بۆ 28 گۆڵ بەرز کردەوە لەم وەرزەدا.

 

ڕۆناڵدۆ لە ئەکاونتی خۆی لە ئینستاگرامەکەیدا دوای گۆڵی ژمارە 100 نوسیوویەتی: ” هەستێکی تایبەتم هەیە کاتێک لەگەڵ تیپەکەمدا گەیشتووم بەتۆمارکردنی 100 گۆڵ، شانازی بەو ژمارەیەوە دەکەم، دڵخۆشم بە یارمەتیدانی یۆڤانتۆس”.

ئەوەشی نوسیووە: “خۆشحاڵم کە پاولۆ دیبالاش بە 100هەمین گۆڵی خۆی لەگەڵ یۆڤانتۆس دەگات، پیرۆزە پاولۆ دیبالا، بەڵام دەبێت ژمارە پێوانەییەکانمان بپارێزن و هەوڵ بدەین ئەو خاڵانەی لە سێریا ئەی ماونەتەوە بەدەستیان بهێنین.”

 

ڕۆناڵدۆ بووە یەکەم یاریزان لەمێژوودا، لەسێ یانەی جیاواز، ژمارەی گۆڵەکانی بگاتە 100 گۆڵ لەگەڵ یۆڤانتۆس، بەتیشێرتی ڕیاڵ مەدریدەوە 450 گۆڵ و بەتیشێرتی مانچستەر یوونایتد 118 گۆڵ تۆمار دەکات .