سەردێر

مۆرینیۆ، بووە گورگەوان

خۆزێ مۆرینیۆ بووە راهێنەری رۆما

خەڵک – وەرزش

یانەی ڕۆمای ئیتالی ڕۆژی سێشەممە، خوزێ مۆرینیۆی ڕاهێنەری پرتوگالی بۆ ڕاهێنەرایەتی یانەکەی، دیاریکرد و لەسەر گرێبەستێکی سێ ساڵە ڕێککەوتن،  کە تا 30 ی حوزەیرانی 2024 مۆو یانە ئیتالییەکە پێکەوە دەبن و ناوبراو پێش وەرزی 2021 – 2022 دەست بە ئەرکەکەی دەکات .

 

دان فریدکین سەرۆکی یانەکەو ڕیان فریدکینی جێگری ڕایانگەیاند؛ خۆشحاڵین بەپێشوازی کردن لەخۆزێ مۆرینیۆ و بەخێرهاتنی دەکەین بۆ خێزانی ڕۆما .

بەرپرسانی یانەکە ڕایانگەیاندووە؛ مۆرینیۆ،پاڵەوانێکی گەورەیە لەهەموو ئاستەکاندا نازناوەکانی بردۆتەوە و سەرکردایەتییەکی گەورەش بۆ رۆما دەستەبەر دەکات .

 

لای خۆیەوە، مۆرینیۆ وتی : ” سوپاس بۆ هەڵبژاردنی من بۆ سەرکردایەتیکردنی ئەم یانە نایابە، دڵنیایی دەدەم کە پێکەوە لە ساڵانی داهاتوودا پڕۆژەیەکی سەرکەوتوو بۆ یانەکە بنیات بنێین.

 

مۆرینیۆی تەمەن 58 ساڵ، بەیەکێک لەسەرکەوتووترین ڕاهێنەرەکانی مێژووی تۆپی پێ وەسفدەکرێت، کە لەماوەی پیشەکەیدا 25 نازناوی بردۆتەوە، هەروەها ڕاهێنەرایەتی چەندین یانەی سەرەکی کردووە لەوانە ڕیاڵ مەدرید، مانچستەر یوونایتد، چێڵسی و ئینتەر میلان و تۆتنهام.



هەلبژاردە

گرنگترینەکان