سەردێر

خلێفی، بە نیازی مێسی و کریستیانۆیە

 

خەڵک – وەرزش

سەرۆکی یانەی پاریس سان جێرمان، بۆندێکی خەیاڵی پێشکەشی لیۆ مێسی ئەفسانەی یانەی بەرشلۆنە کردووە تا پەلکێشی نێو یانە پۆاریسییەکەی بکات و مەرامیشی وایە دڵخۆش نەبوونی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لەخانمە پیرەکە بقۆزێتەوە و ئەویش بکاتە شازادە.

بە پێی هەواڵی کەناڵی کواترۆی ئیسپانی، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی لە یوڤانتۆس خۆشحاڵ نییە، پێشتریش خەونی گەڕانەوەی هەبووە بۆ یانەی شاهانە، بەڵام ئەو چانسەی لەدەستدا، ئێستاش چانسی گەڕانەوەی بۆ مانچستەر یونایتد یاخود یانەی پاریس سان جێرمانی لەبەردەمدا ماوە.

لەم بارەیەوە ناسڕ خلێفی سەرۆکی یانەی پاریش سان جێرمان، بە نیازن هەنگاو  بنێن بۆ پیشکەشکردنی بۆند بەو یاریزانە، ئەمەش لە کاتێکدایە، کە ئۆفەرێکی خەیاڵییان پێشکەشی لیۆ مێسی ئەرجەنتینی کردووە.

بەپێی سەرچاوە ئیسپانیەکە، خەونی شێخ ناسڕ خلێفی کۆکردنەوەی مێسی و کریستیانۆیە هاوشانی نێیمار لە یەک پێکهاتەدا، تاوەکو نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکان بەدەستبهێنن.

ئامانجی گەورەتریشی بەکارهێنانی ئەو سێ ناوە گەورەیەیە وەک ڕوخساری مۆندیالی 2022 کە لە وڵاتی قەتەر سازدەکرێت.