سەردێر

بنزیما لە ژمارەیەكی پێوانەیی نزیك دەبێتەوە

خەڵك-
كەریم بنزیما هێرشبەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بەردەوامە لەسەر درەوشانەوە و دەستكەوتەكانی لەم وەرزە، بەجۆرێك كە تەنیا چەند هەنگاوێكی ماوە بتوانێت باشترین ڕیكۆردی گۆڵكردنی خۆی بشكێنێت لە ماوەی یاریكردنی لەگەڵ یانە شاهانەكە.

دوێنێ‌ بنزیما گۆڵێكی لە یانەی چێڵسی كرد لە یاری نێوان هەردوو یانە لە نیوەی كۆتایی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا، بەوشێوەیە ڕیكۆردی گۆڵەكانی گەیشتە 28 گۆڵ لەم وەرزەدا كە بە سێیەم باشترین وەرزی دادەنرێت لەو دەمەی یاریی بۆ ڕیاڵ مەدرید دەكات.

بنزیما لەئێستادا كاتی زیاتری لەبەردەمدایە، تا بتوانێت باشترین ڕیكۆری گۆڵكردنی خۆی بشكێنێت كە 32 گۆڵە و لە كاتی ڕاهێنەرایەتی جۆزێ‌ مۆرینۆی پورتوگالی بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید، تۆماری كردووە.