سەردێر

پێرێز، چاوی لە هالاند و مباپێ یە، گەر ئەوان نەبوون سەڵاح

 

خەڵک – وەرزش

بەپێی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیا، فلۆرەنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید ئامانجی بەهێزکردنی ریزەکانی شاهانەی هەیە لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەدا.

ڕۆژنامەی ” سپۆرت ” ی ئیسپانی لە ڕاپۆرتێکی پێشتردا ڕایگەیاندبوو، ئێرلینگ هالاند ئەستێرەی نەرویجی و هێرشبەری بۆروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی و دێڤید ئەلابای بەرگریکاری نەمسایی و دڵی بەرگریکارانی بایرن میونخ لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەدا، لە گرنگترینەکانن بۆ فلۆرنتینۆ پێرێز.

جۆزێپ پێدرەرۆڵ، ڕۆژنامەنووسی ئیسپانی لە بەرنامەی ” چرینیتۆ ” وتی؛ ” لە بازاڕی گواستنەوەی ئەم هاوینەدا بۆمبەکەی ڕیاڵ مەدرید هالاند یان مباپێ دەپێکێت.

بە گشتی، راپۆرتە ڕۆژنامەوانیەکانی ئیسپانیا راپۆرتیانداوە لەسەر پلانەکانی فلۆرنتینۆ پێرێز کە بریتین لە کیلیان مباپێی فەرەنسی، ئێرلینگ هالاند-ی نەرویجی و هێرشبەری بۆروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی، دەیڤید ئالابای نەمساوی.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ئەگەر فلۆرێنتینۆ پێرێز لە ماوەی گواستنەوەی هاوینە، یەکێک لە( مباپی ) و ( هالاند ) بەرجەستە نەبن بۆ شاهانە، ئەوا پێرێز، پەنا بۆ ئیمزاکردنی بۆند لەگەڵ ئەستێرەی میسری و هێرشبەری لیڤەرپوڵ محەمەد سەڵاح دەبات .