سەردێر

تۆماس توخێل؛ ڕووبەڕووبوونەوەکەمان لەگەڵ ڕیاڵ قورس دەبێت

 

خەڵک – وەرزش

ڕاهێنەری یانەی چێڵسی ئینگلیزی، تۆماس توخێل دەڵێت؛ ڕووبەڕووی هیچ یانەیەک نابینەوە لە ڕیاڵ مەدرید بەهێزتربێت.

 

بڕیارە رۆژی سێشەممەی داهاتوو یارییەکانی چوونی قۆناغی نیوەی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لەنێوان چێڵسی ئینگلیزی و ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی ئەنجامبدرێت، کە یەکێک لە بەهێزترین یارییەکان دەبێت.

 

تۆماس توخێلی ئەڵمانی و ڕاهێنەری چێڵسی ئینگلیزی لەمبارەیەوە دەڵێت؛  یاریکردن لە قۆناغی نیوەی کۆتایی چامپیۆنزلیگ شتێکی گەورەیە، بەتایبەت ئەگەر ڕووبەڕووی ڕیاڵ مەدرید ببینەوە کە لە ئاستێکی باڵادایە و لە خولەکەدا ڕکابەرێکی بەهێزتر لە ڕیاڵ مەدرید بوونی نییە.

 

توخێل وتوویەتی؛ ڕیاڵ ساڵانێکە لەم خولەدا باڵادەستە، بەتایبەت لەگەڵ زێدان، بۆیە ڕووبەڕووبوونەوەکەمان قورس دەبێت.