سەردێر

ئاریان رۆبن، باسی گواردیۆلا دەکات

خەڵک – وەرزش

ئاریان رۆبن، ئەستێرەی هۆڵەندی و یاریزانی پێشووی یانەكانی بایرن میونخ و ریاڵ مەدرید و چێڵسی، دەڵێت؛ لە ژیانی وەرزشیدا زۆرترین سودی لە پیپ گواردیۆلای ئیسپانی وەرگرتووە و بە باشترین راهێنەری ناوی دەهێنێت.
ئاریان رۆبن، ئاشكرایكردوە، پیپ گواردیۆلای ئیسپانی لەسەروەختی راهێنەرایەتی یانەی بایرن، لەو ڕاهێنەرانە بووە کەباشترین سودی لێ بینیوە و بەهۆی ڕێنمایی و بەرچاوڕوونییەکانی ئەو راهێنەرەوە توانیوێتی ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات.

ئەستێرە هۆڵەندییەکە دەڵێت؛ بەهۆی گواردیۆلاوە توانیم لە تەمەنی 30 ساڵیمدا باشترین ئاست پێشكەش بکەم و توانای جەستەسم بەرەو پێش ببات.