سەردێر

ریاڵ و بیتس یەکسان بوون

 

خەڵک – وەرزش

شەوی ڕابردوو، لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 32ی خولی پلە یەکی ئیسپانیا، یانەی ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر ڕیاڵ بیتیس یاریکرد و ئەنجام بە یەکسان بوون یارییەکەیان کۆتایی هات.

ئەگەر چی یاریزانەکانی زێدان باڵادەست بوون و چانسی ئەوەیان هەبوو بە بردنەوە بگەڕێنەوە لوتکەی لالیگا، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و یارییەکە بەبێ گۆڵ کۆتایی هات.

ڕیاڵ مەدرید بە 33 یاریی خاوەنی (71) خاڵەو لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی یانەکانی لالیگا و بە جیاوازی دوو خاڵ بەرانبەر ئەتلەتیکۆی یەکەم و سێ خاڵ بەرانبەر بەرشلۆنەی سێیەمی ڕیزبەندی خاڵەکانی جێگیرکرد، لە بەرانبەریشدا یانەی ڕیاڵ بیتیس بە 50 خاڵ لە پلەی شەشەمی ڕیزبەندی دێت.