سەردێر

زیدان ستاشی بنزیمە دەکات

خەڵک – وەرزش

زیندین زیدان ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید ستایشی کەریم بنزیمەی هێرشبەری تیپەکەی کرد دوای ئەوەی توانی دوو گۆڵبۆ یانەکەی تۆمار بکات و سەرکردایەتی تیپەکە بکات بۆ بردنەوە لە یانەی کادیش بەئەنجامی  3 – 0 لە خولی ئیسپانی.

بەم دوو گۆڵەی، بنزیمە گۆڵەکانی لەگەڵ ئەفسانەی یانە شاهانەییەکە رائول گۆنزالیس یەکسانکردەوە.

لەمبارەیەوە زیدان وتی”بەڕاستی دڵخۆشم بەو ئاستەی کەریم پێشکەشی دەکات ئەو بۆ ئێمەو بۆ پلانەکامان یاریزانێکی گرنگە، نەک تەنیا بۆ گۆڵ تۆمارکردن ، بەڵکو بۆ یارمەتیدانی یاریزانانی تر تا بەشداریی تۆمارکردنی گحڵ بکەن و ئەنجامی باش دەستەبەر بکەن”.

بە ئەنجامی ئەم بردنەوەیە ڕیاڵ مەدرید خاڵەکانی بەرزکردەوە بۆ70 خاڵ. .